
فێرخوازانی بەشی ژمێریاری سەردانێکی زانستی بۆ بەڕێوەبەرایەتی باجی خانوبەرەى هەولێر 1 ئەنجام دەدەن
- Posted by University Press
- Date تشرینی دووەم 4, 2026
ڕۆژی دووشەممە ڕێککەوتی 02/11/2026، فێرخوازانی قۆناغی دووەم لە بەشی ژمێریاری لە زانکۆی جیهان-هەولێر سەردانێکی زانستیی مەیدانییان بۆ بەڕێوەبەرایەتی خانوبەرەى هەولێر 1 بە سەرپەرشتیی مامۆستای یاریدەدەر ڕێبین بلال محەممەد ئەنجام دا.
شیکردنەوەی ڕێکارە ژمێریارییەکان:
لە میانەی سەردانە مەیدانییەکەدا، سیروان عەبدوڵڵا باکۆک بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکە پێشوازیی لە شاندی زانکۆ کرد و، پاشان باسى لە کاروکارى کارگێڕی و، ئەرکەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەی کرد. پاشان کەمەل محەممەد حەسەن لێپرسراوی بەشی ژمێریاری شیکردنەوەیەکی وردی دەربارەی مامەڵەکانی باجی موڵک، تۆمارکردنی داهاتەکان، ئامادەکردنی بەڵگەنامە دارایییەکان، ئیدارەدانی پارەدان، ئامادەکردنی ڕاپۆرتە دارایییەکان و، جێبەجێکردنی سیستمەکانی چاودێریی ناوخۆیی و، شەفافییەت پێشکەش کرد.
پاشان دەرفەت بە فێرخوازان درا بەشێوەیەکى مەیدانى بەشەکانى بەڕێوەبەرایەتیەکانیان بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە ئاشناى ژینگەى کارکردنى بەڕێوەبەرایەتیەکەى و، ڕۆڵی باجی خانوبەرەى لە کۆکردنەوەی داهاتی گشتیدا بوون.
ئەنجامی سەردانەکە:
لە کۆتایدا مامۆستای سەرپەرشتیار ڕێبین بلال محەممەد سوپاسی سیروان عەبدوڵڵا باکۆک بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی خانوبەرەى موڵکی هەولێر 1 و، کەمەل محەممەد حەسەن لێپرسراوی بەشی ژمێریاری کرد لە بەرامبەر کارئاسانی بۆ ڕێکخستن و، بەڕێوەبردنی چالاکییەکە لە میانەی بەسەرکردنەوەی شوێنەکەدا.
فێرخوازانی بەشی زمانى ئینگلیزی بەشداری لە خولێکی ڕاهێنانی تایبەت بە پەرەپێدانى لێهاتووییەکانی نووسینی توێژینەوە دەکەن
فێرخوازانی بەشی ژمێریاری سەردانێکی زانستی بۆ بانکی سەروەران ئەنجام دەدەن
You may also like


