
فێرخوازانی بەشی زمانى ئینگلیزی بەشداری لە خولێکی ڕاهێنانی تایبەت بە پەرەپێدانى لێهاتووییەکانی نووسینی توێژینەوە دەکەن
- Posted by University Press
- Date تشرینی دووەم 3, 2026
ڕۆژی دووشەممە ڕێککەوتی 02/11/2026، فێرخوازانی قۆناغی چوارەم لە بەشی زمانى ئینگلیزی لە زانکۆی جیهان-هەولێر بەشدارییان لە خولێکی ڕاهێنانی زانستیدا بەناونیشانی «ڕێنمایی هەنگاو بە هەنگاو بۆ نووسینی پڕۆژەی دەرچوون» کرد.
وۆرکشۆپەکە، بە سەرپەرشتیی مامۆستای یاریدەدەر مروة محمود أمين؛ لەلایەن دکتۆر سداد إبراهيم حسن پێشکەش کرا.
بەشە سەرەکییەکانی توێژینەوەی ئەکادیمی:
لە دەستپێکی خولەکەدا، کە لە هۆڵى ئەکادیمیاى جیهان بەڕێوەچوو، سەرەتا دکتۆر سداد إبراهيم حسن تیشکی خستە سەر قۆناغە بنەڕەتییەکانی توێژینەوەی زانستی، جەختی لەسەر هەڵبژاردنی بابەتی ڕوون، دیاریکردنی کێشەی توێژینەوە و، داڕشتنی ئامانجەکان کردەوە. هەروەها ڕوونکردنەوەی وردی دەربارەی ڕێکخستنی پێنج بەشە سەرەکییەکەی پڕۆژەی دەرچوون پێشکەش کرد، کە پێکهاتوون لە: پێشەکی، پێداچوونەوەی ئەدەبیات، میتۆدۆلۆجی، شیکردنەوەی داتا و، ئەنجامەکان لەگەڵ تاوتوێکردن و، دەرئەنجامەکان.
بەکارھێنانی میتۆدۆلۆجی:
لە تەوەری دووەمدا، گرنگی دۆزینەوەی کەلێنە زانستییەکان لە ڕێگەی پێداچوونەوەی ڕەخنەگرانەی توێژینەوەکانی پێشوو ڕوون کرایەوە. جیاوازییەکانی نێوان میتۆدی چۆنایەتی و، چەندایەتی، دیاریکردنی ئامرازەکانی کۆکردنەوەی داتا، لەگەڵ تاقیکردنەوەی بەرایی () بۆ دڵنیابوونەوە لە ڕاستگۆیی و، جێگیریی ئامرازەکانی توێژینەوەى خستە ڕوو.
نەخشەڕێى توێژینەوە:
لە بەشی کرداریی خولەکەدا؛ چالاکییەک بەناونیشانی «نەخشە ڕێگەی پڕۆژەی توێژینەوە»ى لەخۆ گرت، کە تێیدا فێرخوازان لە ڕێگەی داڕشتنی پرسیاری توێژینەوە بۆ ناونیشانە جیاوازەکان ئاشنای بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە و، پەیوەندیی نێوان کێشە و، پرسیارەکان بوون، هەروەک ڕێنمایی پێویستی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان لەلایەن دکتۆر سداد إبراهيم حسن پێشکەش بە فێرخوازان کرا.
ئەنجامی چالاکییەکە:
لە کۆتاییدا؛ مامۆستای یاریدەدەر مروە محمود أمين مامۆستای سەرپەرشتیارى خولەکە سوپاسی دکتۆر سداد إبراهيم حسنی کرد بۆ پێشکەشکردن و بەڕێوەبردنی چالاکییەکە و، بەخشینی زانیارییە زانستییەکان بە فێرخوازانى بەشى زمانى ئینگلیزى.



