پێشانگای هونەری “وشە و رەنگ”
بەشی دیزاینی ناوەخۆیی لە بەرواری ١١-١٢/نیسان/٢٠١٩لە هۆتێلی ارجان پلازا لە شاری هەولێر، هەڵسا بە كردنەوەی پێشانگایەکی هونەری تایبەت بۆ بەڕێز رؤوف العطار مامۆستا لەبەشی دیزاینی ناوەخۆیی ، لەژێر ناونیشانی “وشە و رەنگ” كە تایبەت بوو بە کوردستان. پێشانگایەکە یانزە تابلۆی سەرنج راكێشی لەخۆ گرتبوو كە داهێنانكاری و جوانی جووڵەی فڵچەی دەستی مامۆستا و بیری نوێ و ووشەی بەو پەڕی جوانی تێدا بەرجەستە كرابوو