به‌رزڕاگرتنى 118 ساله ى ڕؤژنامهنوسى كوردی
زانكؤی جیهان ـ به‌شی ڕاگه‌یاندن یادی 118ساڵه‌ی ڕؤژنامه‌نووسی به‌رزڕاگرت
ڕؤژی 24-4-2016 به‌شی ڕاگه‌یاندنی زانكؤی جیهان ــ هه‌ولێر به‌میوان داری نووسه‌رو ڕۆژنامه‌نووس و سه‌وداسه‌ری جالاكی چابهمهنی كوردی و خاوه‌نی (ڕابه‌ری رۆژنامه‌گه‌ری كوردی 1973، ئینسكلۆبیدیای رۆژنامه‌گه‌ری كوردی له 12به‌رگ دا) ، جه‌مال خه‌زنه‌دار یادی 118 ساڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی به سازكردنی كۆرێك به‌رزراگرت . له‌م كۆره دا به‌تێر و ته‌سه‌لی باس له رۆژنامه‌ی كوردستان و قۆناغه‌كانی ده‌رجونی كراههروا له دۆزینه‌وه‌ی رۆژنامه‌كه له ئه‌رشیفی كوردناسی رووسیی مینۆرسكی له‌لایه‌ن پرۆفیسۆر مارف خه‌زنه‌دار وڕاگه‌یاندنی له‌ساڵی 1968 له رۆژنامه‌ی التاخی .. پاشان باسی له‌قۆناغه‌كانی دوای (كوردستان – 1898 ) و ئه‌رشیف و مۆزاخانه‌ی خۆی كرد . جێی ئاماژه‌یه ئه‌م كۆره به‌یه‌كێك لهكۆره دهوڵهمهنهدهكانی پر له زانیاری مێژوی و ئه‌رشیفی داده‌نرێت.