به بابه‌تی هه‌نوكه‌یی به‌شداری پانێڵی نه‌خشه‌ڕێگای ده‌وڵه‌تی كوردستانی كرد .
عدنان مفتی ..
به بابه‌تی هه‌نوكه‌یی به‌شداری پانێڵی نه‌خشه‌ڕێگای ده‌وڵه‌تی كوردستانی كرد .
كاتژمێر 2ی پاش نێوه‌ڕۆی ڕۆژی 25-4-2017 به‌رێز عه‌دنان مفتی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و سه‌رۆكی پێشووتری په‌رله‌مانی كوردستان بهسمیناری ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌رفه‌ت و ئاینده به‌شداری پانێڵی دوازده‌مینی نه‌خشه رێگای ده‌وڵه‌تی كوردستان له ڕوانگه‌ی ئه‌كادیمییانه‌و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی زانكۆی جیهان هه‌ولێری كرد .
سه‌ره‌تای پانێڵ دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان باسی له پرۆژه‌ی پانێڵه‌كانی نه‌خشه‌رێگای كرد كه له 27-11-2016 وه له زانكۆی جیهان ده‌ستی پێكردوه و له ئاماده‌كارییه‌كانی به‌ستنی كۆنگره بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دواو پاشان له بایه‌خی بریاری جه‌ماوه‌ر بۆ گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی و پرۆسه‌ی ریفرانۆمی له‌نێو گه‌ڵانی دونیا به‌نموونه هێنایه‌و و بریاری به ئه‌نجام گه‌یاندانی ڕیفراندۆمی كوردستانی به وه‌رچه‌رخانێكی مه‌زن دانا بۆ گه‌یشتن به‌ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان .
دواتر دكتۆر فوئاد مولود شریف سه‌رۆكی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر به ناوی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان وێرای به‌خێر هێنان هیوای خواست پانێلێست بهباتهی تازه پانێله‌كه ده‌وڵه‌مه‌ندتر بكات .
پاشان به‌رێز عدنان مفتی به‌سه‌ره‌تاییه‌كی كورتی پرسی كورد له سه‌رچاوه ی میژوویی و سیاسی و دیبلۆماسی ده‌ستی به سمیناره‌كه كرد ، دواتر شرۆڤه‌ی باری سیاسی كوردستان و عێراقی له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی و نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور كرد له بابهتهگهرمهكانی ڕۆژهڤیش دا گفتوگۆی نێوان به‌غداو هه‌ولێری خسته ڕوو و هه‌نگاوه‌كانی سازدانی ڕیفراندۆمی شیكرده‌وه .
پاش ته‌واوبوونی بابه‌ته‌كه به پرسیار‌و سه‌رنج و تێبینی و وه‌ڵام سمیناره‌كه چه‌ندین بابه‌تی گه‌رمی هه‌نوكه‌یی گرته‌خۆ