بەئامادەبوونى سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر، لە بەشی تەلارسازی پێشبڕکێی Go Paint بە هاوکاری هواوی بەڕێوەچوو
ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتى (13/11/2024(، بە ئامادەبونى پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر، سەرۆکایەتى بەشی تەلارسازی لە زانکۆی جیهان-هەولێر، بە هاوکاری کۆمپانیاى هواوی، پێشبڕکێى (GOPAINT)ى تایبەت بە وێنەکێشان بە بەکارهێنانی ئامێرەکانی ئایپاد بەڕێوەبرد.
لەو پێشبڕکێیەدا، کە (٢٥) پێشبڕکێکار بەشداریان کرد ، دکتۆر ئەیاد حازم حەسەن یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانستىش ئامادەی بوو، پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرسامی خۆی بۆ کارەکانی فێرخوازان پیشاندا، و ڕایسپاردن چالاکیی زیاتر پێشکەش بکەن ، بەجۆرێک ئاستی زانستی و ئەکادیمییان بەرز بکاتەوە، هەروەها ئامادەیی زانکۆی بۆ پشتگیریکردنی پڕۆژە داهێنەرەکانی فێرخوازان ڕاگەیاند، بەتایبەت ئەوانەى ئامانجیان خزمەتکردنی کۆمەڵگەیە.
لە کۆتایی پێشبڕکێکەدا دەستەی دادوەری کە پێکهاتووە لە سێ مامۆستا لە بەشی تەلارسازی و دیزاینی ناوخۆیی، ناوی سێ فێرخوازە براوەکەی ڕاگەیاند. پاشان، ئایپاد و ئامێرە ئەلیکترۆنیەکانی تر پێشکەش بەو بەشداربووانەی کە لە سەنتەرەکانی دیکەوە هاتبوون، بۆ ئەوەش فێرخوازان بە گرنگیەوە جەختیان لە بەردەوامى هاریکاری نێوان زانکۆی جیهان-هەولێر و کۆمپانیاى هواوی کردەوە بەمەبەستی ئەنجامدانی چالاکی جۆراوجۆر لە بوارە جیاکانى دیکەدا.