بەبۆنەی سەری ساڵی نوێ، سەرۆكی زانكۆى جیهان-هەولێر پەیامێكى پیرۆزبایی بڵاوکردەوە
بەبۆنەی هاتنى سەری ساڵی (2023) و، یادی لە دایكبوونی حەزرەتی مەسیح، پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر پەیامێکى پیرۆزبایی بڵاوکردەوە، کە ئەمە دەقەکەیەتى:
بەڕێزان:
ئەندامانى ئەنجومەنى زانکۆ
مامۆستایانى بەڕێز
فەرمانبەرانی ئازیز…
فێرخوازانى خۆشەویست…
بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێی زاینی گەرمترین پیرۆزبایی لە ئەندامانى ئەنجومەنى زانکۆ و ڕاگرى کۆلێژ و سەرۆک بەش و سەرجەم فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر و، تەواوی خەڵكی كوردستان دەکەم.
هیواخوازین؛ هاتنی ساڵی (2023) و یادی لە دایكبوونی حەزرەتی مەسیح ببێتە هێنانەدی خەونە باڵاكان بەتایبەت لە بواری زانست و داهێنان و مەعریفەدا.
دەمانەوێ لە ساڵی نوێدا لە بواری زانست و زانیاری و بەدەستهێنانی مەعریفە بۆ زانكۆ و ناوەندە ئەكادیمیەكانمان لە زانکۆى جیهان ساڵێكی پڕ بەرهەم و كۆشش بێت، مامۆستایان و فێرخوازان لە وەرزی نوێی خوێندن بەگڕوتینی زیاتر ڕوو لە ناوەندەكانی خوێندن بكەنەوە، پەرەی زیاتر بەبەرهەمە زانستییەكانیان بدەن تا وەك هەمیشە زانكۆی جیهان-هەولێر لە پێشەنگی زانكۆكانی عێراق و هەرێمى كوردستان بێت و، ڕۆڵی كارا لە بوژانەوەی سەرخان و ژێرخانی كوردستان بگێڕی.
پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ
سەرۆكی زانكۆی جیهان-هەولێر
2022/12/31