لە نوێترین ڕیزبەندی سایتەیشن لە وێبساینس (WoS) زانکۆى جیهان-هەولێر یەکەمی زانکۆ تایبەتەکانە
زانکۆی جیهان-هەولێر دەسکەوتێکى نوێى زانستى تۆمار دەکات، لەو چوارچێوەیەدا و لە نوێترین ڕیزبەندى سایتەیشن لە وێب ساینس (WoS)، کە لە (٨/١/٢٠٢٣) بڵاوکراوەتەوە، زانکۆى جیهان-هەولێر ڕێکۆردێکى نوێى تۆمار کرد.
بەپێى ئەو ڕیزبەندییە لە ماوەی 5 ساڵی ڕابردوودا (2022-2018) زانکۆى جیهان-هەولێر لە نێو زانکۆ تایبەتەکانى هەرێمی کوردستان لە (پلەی یەکەم)دا هاتووە، هاوکات لەسەر ئاستى سەرجەم زانکۆ حکومى و تایبەتەکانى هەرێمى کوردستانیش (پلەى چوارەم)ى بەدەستهێناوە، لەسەر ئاستى گشتى سەرجەم زانکۆکانى عێراق و هەرێمى کوردستان پێکەوە، کە ژمارەیان (٧٥) زانکۆیە، زانکۆى جیهان-هەولێر لە پلەى (١٥)یەمین هاتووە.
هەروەک لە ڕیزبەندییەکەدا هاتووە زانکۆى زانکۆی جیهان – هەولێر توانیویەتى (415) بەڵگەنامەی لە (WoS) تۆمار بکات، بەوەش توانیویەتى (5261) ئیندێکس لە WoS کۆبکاتەوە. هەر لەو ڕیزبەندییەدا ئەوە ڕونکراوەتەوە، لە ماوەی 5 ساڵی ڕابردوودا (2022-2018)، زانکۆی جیهان هەولێر توانى بگاتە زۆرترین فاکتەری کاریگەر کۆبکەنەوە و ئێچ- ئیندێکسێکی بگاتە (h-index) 28.
ئەو پێشەنگبونەى زانکۆى جیهان-هەولێر لە سایتەیشن لە وێب ساینس (WoS) ئەو ڕاستیە دوپات دەکاتەوە، کە زانکۆى جیهان-هەولێر و مامۆستاکانی توانایەکی زۆریان هەیە، ئاست و کواڵیتی توێژینەوەکانیان لە سەر ئاستی ستانداردە زانستییەکاندایە و، توانیویانە توێژینەوەکانیان لە باشترین گۆڤارە زانستییە جیهانیاکاندا بڵاو بکەنەوە و، زۆرترین فاکتەری کاریگەریان کۆ بکەنەوە.
سایتەیشن لە وێب ساینس (WoS) یەكێكە لەسەرچاوە سەرەكی و گرنگەکان بۆ گەڕان و بەدەستهێنانى زانیاری و هاوكاری زانستى بۆ فێرخوازانى خوێندنی باڵا و توێژەران و مامۆستایان، چونکە پەرتوك و توێژینەوەى زانستى و بڵاوكراوەی زانستی تێدا بڵاودەكرێتەوە، بۆ ساڵی 2022 لەسەر ئاستى عێراق (75) زانكۆ و کۆلێژە زانکۆى ناویان تۆمارکراوە، زانکۆى جیهان-هەولێر)یش وەک زانکۆیەکى پێشەنگ ناوى تۆمارکراوە.