سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر پیرۆزبایی لە فێرخوازان و مامۆستایان دەکات
پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر پیرۆزبایی لە مامۆستایانى زانکۆ دەکات و سوپاس و پێزانینى تایبەتیان ئاراستە دەکات، ئەوەش دەقى پیرۆزبایى و سوپاسنامەى سەرۆکى (زانکۆى جیهان-هەولێر)ە..
بەڕێزان مامۆستایانى ئازیز
فێرخوازانى خۆشەویست
وەک دەزانین زانکۆکەمان بەهەوڵ و هیمەتى مامۆستایان و توێژەرانى ئازیزمان توانى لە نوێترین ڕیزبەندی سایتەیشن لە وێب ساینس (WoS) توانى پلەى یەکەمی زانکۆ تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان بەدەست بهێنێ و، لەسەر ئاستى زانکۆ حکومی و تایبەتەکانی هەرێمی کوردستانیش لە پلەى چوارەمدا بمێنێتەوە.
زانکۆی جیهان-هەولێر وەک ناوەندێکی گرنگی مەعریفی و زانستی لە هەرێمی کوردستان بەردەوام لە هەوڵی بەرەوپێشبردنی ئاستی زانستی و ئەکادیمیە لە کوردستان، بەردەوام هانی مامۆستایان و فێرخوازان دەدات بەتوێژینەوەی زانستی برەو بەتواناکانیان بدەن.
بۆیە لەم بۆنەیەدا، پیرۆزبایی گەرم لە مامۆستایان و توێژەران و فێرخوازانى زانکۆکەمان دەکەین، سوپاس و پێزانینى سەرۆکایەتى زانکۆکەمان ئاراستەى یەکەیەکەى مامۆستایان و توێژەران دەکەین، جارێکى دیکە پشتیوانى سەرۆکایەتى زانکۆى جیهان-هەولێرتان بۆ دوپات دەکەمەوە بۆ ئەنجامدانى توێژینەوەى زانستى ئاستەبەرز و کاریگەر بۆ خزمەتکردن بە کۆمەڵگە و چارەسەرکردنى ئەو گرفتانەى ڕووبەڕووى سێکتەرە جیاکان دەبێتەوە.
دووبارە پیرۆزە
پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ
سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر
٩/١/٢٠٢٣