سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر لەگەڵ فێرخوازانى قۆناغى یەکەم دیدارێکى بەڕێوەبرد
بەمەبەستى ئاشناکردنى فێرخوازانى قۆناغى یەکەم بە خوێندن و بوارى زانستى لە زانکۆى جیهان-هەولێر، پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر دیدارێکى لەگەڵ فێرخوازانى قۆناغى یەکەم ئەنجامدا.
لەو دیدارەدا، کە ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتى (٩/١/٢٠٢٣) لە هۆڵى کۆنفرانسەکان، بەئامادەبوونى پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر دکتۆر عبدالستار کەریم سەعید یاریدەدەر سرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى کارگێڕى و فێرخوازان و سەرۆکى ژمارەیەک لە بەشە زانستیەکان ئامادەیبون، سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر دواى بەخێرهێنانیان، وتى: بەخۆشحاڵیەوە پێتان دەڵێم لە هەڵبژاردنى زانکۆکان ئێوە سەرکەوتووبون کە زانکۆى جیهان-هەولێرتان هەڵبژارد، چونکە زانکۆکەتان لە زۆربەى زۆرى ئەو ڕیزبەندیانەى لەسەر ئاستى ناوخۆ و نێودەوڵەتى بۆ زانکۆکان دەکرێ پلەى یەکەم و پیشەنگى زانکۆکان بووە، وتیشى ئەم دەسکەوتە زانستیە بەردەوامانەى زانکۆى جیهان دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ژێرخانە زانستیە پتەوەى کە خاوەنیەتى، بۆ ئەو پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ ڕونیکردەوە زانکۆى جیهان—هەولێر خاوەن چەندین تاقیگەى زانستى پێشکەوتووە، لەگەڵ دەستەبژێرێک لە ستافى زانستى خاوەن مەعریفە، لە کۆتایشدا جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، کە زانکۆ پاڵپشتى تەواوى فێرخوازانە بۆ پەرەپێدان بەتوانا و لێهاتویتان.
لە بەشێکى دیکەى دیدارەکەدا، پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر دکتۆر عبدالستار کەریم سەعید یاریدەدەر سرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى کارگێڕى و فێرخوازان لە وتەیەکیدا باسى لە ئەرکە کارگێڕیەکانى فێرخوازان و چۆنیەتى پابەندبوون بەدەوام و بەشداریکردن لە تاقیکردنەوەکان و وەرگرتنى مۆڵەت و سڕینەوەى ناوى فێرخوازان کرد.
لە یەکەمین دیدارى نێوان سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر و فێرخوازاندا، فێرخوازانى قۆناغى یەکەمى هەریەک لە کۆلێژەکانى (ددان و دەرمانسازى) و بەشەکانى (ئەندازياری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك، ئەندازیارى دیزاینی ناوخۆیی، ئەندازیاری شارستانی و ئهندازیاری تهلارسازی) ئامادەیبوون، واش بڕیارە لە ڕۆژانى داهاتوودا ئەم دیدارە لەگەڵ فێرخوازانى بەشەکانى دیکە درێژەى هەبێت.