بەدەستهێنانی پلەی یەكەم لەسەر ئاستی ناوخۆیی و دووەم لەسەر ئاستی عێراق
- Categories زانستی كۆمپیوتەر
- Date ئایار 27, 2019
قوتابی محمد أسعد صبحى لە قۆناغی دووهم / بهشی زانستی كۆمپیوتهر لە زانكۆی جیهان / هەولێر، بەشداریكرد لە یەكەمین پێشبڕكێی هاكاسۆن لەسەر ئاستی عێراق كە هەریەك لە پارێزگاكانی (بەغداد – هەولێر – بەسڕە – سلێمانی – موسڵ ) تێیدا بەشداربوون . هاكاسۆنی داهێنانی عێڕاقی بریتیە لە كێبَركێی نيَوان پڕۆگرامساز و دیزاینەر و بزنسمان و داهێنەران ، بەمەبەستی داهێنان كردن لە بواری دۆزینەوەی چارەسەری تەكنیكی بۆ گرفتە ژینگەییەكان و گرفتە كۆمەڵگەییە ناوەخۆییەكانی ناو شارەكان . قوتابی محمد أسعد پڕۆژەكەی خۆی پێشكەشكرد كە لە ماوەی 36 كاتژمێردا تەواو بوو و توانی بەم پڕۆژەیە پلەی یەكەم لەسەر ئاستی ناوخۆیی و دووەمی سەرئاستی عێراق بەدەست بێنێت . شایەنی باسە ژمارەیەكی بەرچاو لە لاوانی عێراق لەم پێشبڕكێیە بەشداریان كردبوو.



