بەشى بایۆمیدیکاڵ چالاکیەکى زانستى کاریگەرى بەڕێوەبرد
لە بەردەوامى چالاکیە زانستیەکانى بەشى بایۆمیدکاڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر بۆ بەرزکردنەوەى ئاستى زانستى و لێهاتویی فێرخوازان لە بوارە جیاکان چالاکیەکى زانستى بەڕێوەبرد.
ڕۆژى یەک شەممە ڕێکەوتى (٣/٤/٢٠٢٢) بەسەرپەرشتى دکتۆر عەلى محەمەد حسین سەرۆکى بەشى بایۆمیدیکاڵ لە کتێبخانەى زانکۆ، فێرخوازانى قۆناخى دووەم بەشدارى چالاکیەکى زانستیان کرد.
لە چالاکیەکەدا، کە ئامانج لە ڕێکخستنى ڕاهێنانى فێرخوازان بوو لەسەر چۆنیەتى گفتوگۆکردن لەبارەى بابەتە جیاکان و سودد وەرگرتن لە سەرچاوە جیاوازەکان و شێوازی فێربوون، بۆ ئەوەش فێرخوازان ئەو دەرفەتەیان بۆ ڕەخسا کە گفتوگۆیەکی دوورودرێژ لەگەڵ مامۆستایان بکەن.
لەسەرتاسەری جیهاندا چەندین جۆرى میتۆدى فێرکاری مۆدێرن پەیڕەو دەکرێن کە تێیدا گرنگى بە بڕوابەخۆبوونى فێرخوازان دەدەرێ، ئەم چالاکیەش لەو ڕوانگەیەوە سەرچاوەى گرتبوو.