فێرخوازانى بەشى زمانى ئینگلیزى ناوەندەکانى خوێندن بەسەردەکەنەوە
لەبەردەوامى بەسەرکردنەوەى ناوەندەکانى خوێندن و، بۆ ئاگاداربون لە شێواز و چۆنیەتى لایەنى زانستى بەڕێوەبردنى ناوەندەکانى خوێندن، گروپێک لە فێرخوازانى قۆناخى سێیەم لە بەشى زمانى ئینگلیزى لە زانکۆى جیهان-هەولێر سەردانى قوتابخانەى بارزى ناحکومیان کرد.
ڕۆژى یەکشەممە ڕێکەوتى (٣/٤/٢٠٢٢) بە سەرپەرشتی (مامۆستاى یاریدەدەری پۆڵا تەحسین محەمەد) سەرۆکى بەشى زمانى ئینگلیزى، فێرخوازانى قۆناخى سێیەم لە قوتابخانەى بارز بەشداریان لە فیستیڤاڵێکى زانستى و کەلتوری کرد، کە لەلایەن قوتابخانەکە ڕێکخرابوو.
فێرخوازانى بەشى زمانى ئینگلیزى لە میانەى بەسەرکردنەوەى بەشەکانى فیستیڤاڵەکەدا ئاشناى بوارەکانی زانست و ئەدەب و چۆنیەتى فێرکردنى چالاکی زانستی و ڕاهێنانی فێرخوازان بوون بۆ فراوانکردن و قووڵبوونەوە و جێگیرکردنی وانەی تیۆری
ڕێکخستنى ئەم جۆرە سەردانە مەیدانیانە لەلایەن سەرۆکایەتى بەشى زمانى ئینگلیزى بۆ ناوەندەکانى خوێندن، جگە لە ئاشنابون بەژینگەى کارکردنى داهاتوى فێرخوازانى زانکۆ، لەهەمان کاتدا دەبێتە هەنگاوێکى گرنگ بۆ پتەوکردنى پەیوەندییە زانستى و پەروەردەییەکانى نێوان زانکۆ و دامەزراوە پەروەردەیە جۆراوجۆرەکان.