بەشى مایکرۆبایۆلۆجى پزیشکى میواندارى سێنتەرێکى پزیشکى چاو دەکات
لە چوارچێوەى کار و هەماهەنگیە بەردەوامەکانى بەشى مایکرۆبایۆلۆجى پزیشکى لە زانکۆى جیهان-هەولێر، میواندارى سێنتەرێکى پزیشکى چاوى کرد بۆ پشکنینى چاو.
ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (١٤/٤/٢٠٢٢) بەشى مایکرۆبایۆلۆجى پزیشکى میواندارى ستافێک لە پزیشکانى سێنتەرى (wellbeing) بۆ پشکنینى چاوى کرد، پاشان کۆمەڵێک پشکنینى پزیشکیان بۆ مامۆستایان و فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر کرد.
ئەو پشکنینانەى ئەو تیمە پزیشکیە ئەنجامیاندا بریتی بوون لە پشکنینی تۆڕى چاو، دەماری بینایی و چەندین جۆرە پشکینینى دیکە بە بەکارهێنانی نوێترین تەکنیک و ئامێرى پزیشکی، چالاکیەکە لە نێو فێرخوازان و مامۆستایان پێشوازیەکى گەرمى لێکرا، لە کۆتایشدا سێنتەرەکە ئۆفەرێکى تایبەتى پێشکەش بەمامۆستایان و فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێرى کرد.