بەشى وەرگرتنى خوێن لە نۆرینگەى زانکۆى جیهان-هەولێر کارا کرایەوە
بەمەبەستى سوودوەرگرتنى زیاتر لە بەشى وەرگرتنى خوێن و, ئاشناکردنى فێرخوازان بەچۆنیەتى وەرگرتنى خوێن، بەشى وەرگرتنى خوێن لە نۆرینگەى زانکۆى جیهان-هەولێر کارا کرایەوە.
ڕۆژى یەکشەممە ڕێکەوتى (٢٥/٤/٢٠٢١) بەسەرپەرشتى مامۆستا (سیروان ئەحمەد ڕەشید) فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر بەشداریان کرد لە کردنەوە و کاراکردنەوەى بەشى وەرگرتنى خوێن لە نۆرینگەى زانکۆى جیهان-هەولێر.
دواى کاراکردنەوەى بەشەکە، فێرخوازان بەشێوەیەکى زانستى لە تاقیگەکانى ئەو بەشەدا ڕاهێنانیان لەسەر چۆنیەتى وەرگرتنى خوێن پێکرا، هەروەک ئاشنای چۆنیەتى ڕەچاوى تەندروستى نەخۆشەکان بەشێوەیەکى ورد کران.
بەو شێوەیە و، دواى کاراکردنەوەى ئەو بەشە، لە ئێستا بەدواوە فێرخوازانى بەشە زانستیەکانى دیکەى زانکۆى جیهان-هەولێر دەتوانن سوود لەو بەشە وەربگرن بۆ راھێنان و، پێشوازیکردن لە نەخۆش و خزمەتکردن بەتاکەکانى کۆمەڵگە و ئەوانەى پێویستیان بەهاوکارییە لە نۆرینگەکەدا.