بەشى کارگێڕى کار کۆمەک و کارە خۆبەخشیەکانى پێشکەش بەچاودێڕى کۆمەڵایەتى دەکات
لە بەردەوامى کارە خۆبەخشیەکانى فێرخوازانى بەشى کارگێڕى کار، کە بەچاودێرى سەرۆکایەتى بەشى کارگێڕى کار لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەڕێوەى دەبەن، سەردانى بەڕێوەبەرایەتى چاودێرى کۆمەڵایەتى هەولێریان کرد.
ڕۆژى سێ شەممە ڕێکەوتى (٨/٣/٢٠٢٢) ژمارەیەک لە فێرخوازانى بەشى کارگێڕى کار سەردانى بەڕێوەبەرایەتى چاودێرى کۆمەڵایەتى شارى هەولێریان کرد و، لەلایەن خاتوو دڵخواز لەشکرى تەها بەڕێوەبەرى چاودێرى کۆمەڵایەتى پێشوازیان لێکرا، لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەبارەى دۆخى ئەو منداڵ و نەوجەوانانە کرا، کە لە بەڕێوەبەرایەتیەکەیان داڵدە دراون و، تەمەنیان لە نێوان ٠٤ بۆ ١٨) ساڵاندایە، هەروەک گفتوگۆیان لەبارەى چۆنیەتى چارەسەرکردنى ئەو گرفت و بەربەستانە کرد، کە ڕوبەڕویان دەبێتەوە بەتایبەت لە ڕەخساندنى ژینگەیەکى لەبار بۆ خوێندنەکەیان.
پاشان بەشەکانى بەڕێوەبەرایەتیەکەیان بەسەرکردەوە و، لە نزیکەوە ئاشناى ئەو خزمەتگوزاریانە بوون، کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیەکەوە پێشکەش منداڵان و نەوجەوانان دەکرێ، هەر لە میانەى بەسەرکردنەوەى بەشەکاندا فێرخوازان لەگەڵ بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتیەکە باس لە چەند میکانزمێکى جیاواز کرا بۆ کۆمەک و هاوکاریکردنى بەڕێوەبەرایەتیەکە لە پێناو دڵخۆشکردنى منداڵان و نەوجەوانان بۆ ڕەخساندنى ژینگە و کاتێکى خۆش.