بەشی بایۆمیدیکاڵ خولێکى ڕاهێنانی جوانکاری بۆ فێرخوازانى ڕێکخست
بەشی زانستە بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر بە هاوکاری سەنتەری ڤیڤا لا پێست (Viva La Skin)، خولێکی ڕاهێنانی گشتگیر لە بواری جوانکاری بۆ فێرخوازانى قۆناغى یەکەم بە سەرکەوتوویی بەڕێوەبرد.
لەو خولەدا، کە لە ڕۆژانی ٩-١٥ی نیسانی ٢٠٢٥ بەڕێوەچوو (٢٠) کاتژمێر ڕاهێنانی پراکتیکى بە فێرخوازان لەبارەى نوێترین ئامێری جوانکاری و تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی لەیزەر کران، ڕاهێنانەکە بە سەرپەرشتی دکتۆر نور مەجید خەیلانی خاوەنی سەنتەری ڤیڤا لا پێست و بە بەشداری پزیشکی ناسراوی نەشتەرگەری جوانکاری دکتۆر تاریق زیاد ئەنجامدرا. لە ماوەی پێنج ڕۆژدەکەا بەشداربووان ڕاهێنانی چڕیان لەسەر دیارترین ڕێکارەکانی جوانکاری وەرگرت، بەتایبەت ئەوانەى کە لە سەنتەرە جوانکارییە مۆدێرنەکاندا بەکاردەهێنرێن. بەرنامەی ڕاهێنانەکە بەکارهێنانی پراکتیکی تەکنیکەکانی HydraFacial و بۆتۆکس و شێوازەکانی دەرزی فیلەری لەخۆگرتبوو، جگە لە چارەسەرە پێشکەوتووەکانی لەیزەر.
خولەکە ڕاهێنانەکە بووە ئەزموونی پراکتیکی ڕاستەقینە بۆ فێرخوازان، چونکە دەرفەتیان بۆ ڕەخسا لە شوێن و ژینگەى کارکردن خولەکەیان بین و، لەگەڵ سەرپەرشتیاران گفتوگۆی بەرفراوان لەسەر نوێترین پێشهاتەکان و ڕەوتە مۆدێرنەکان لە تەکنیکەکانی جوانکاری و چۆنیەتى بەکارهێنانى ئامێرەکانى تایبەت بە بوارەکە کرد.
بڕیار وایە سەرۆکایەتى بەشى بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر بە هاوکارى سەنتەری ڤیڤا لا پێست (Viva La Skin)، بەردەوامى بەو جۆرە خولانە بدات و، بەم نزیکانە وردەکاری ناو تۆمارکردن بۆ قۆناغەکانی داهاتوو ڕابگەیەنرێت.