بەشی زانستی کۆمپیوتەر لە سەنتەری نێتوۆرک چالاکیەکى زانستى ئەنجامدا
لە بەردەوامی چالاکییە زانستییەکانی بەشی زانستی کۆمپیوتەر، لە سەنتەری نێتوۆرک و ISP زانکۆی جیهان – هەولێر بە سەرپەرشتی پرۆفیسۆری یاریدەدەر (دکتۆر ریم جعفر اسماعیل) چالاکیەکى زانستى بەڕێوەبرد. ئامانجی سەرەکی لەو چالاکیە زانستییە، ئاشنابوونی زیاتری فێرخوازان بوو لەگەڵ ئەو ئامێرانەی کە لە تۆڕی کۆمپیوتەری بە مەبەستی دابینکردنی ئینتەرنێت بەکاردەهێندرێن.
لە میانەی ئەو چالاکیە زانستییەدا، (دکتۆر ریم جعفر اسماعیل) بە نیشاندانی ئەو ئامێرانەی لە سەنتەری نێتوۆرکی زانکۆ بەکاردێن، ڕۆڵی هەر یەکەیانی لە ناو تۆڕی کۆمپیوتەری زانکۆ بۆ فێرخوازان شیکردەوە. هەروەها فێرخوازان لەگەڵ چۆنییەتی پێکەوە بەستنی ئەو ئامێرانە لە ڕێگای تەکنۆلۆجیای کێبڵی تیشکی و Ethernet ئاشناکران.
ئامانجی دیکەى ئەم چالاکییە، گرنگیدان بە بەرزکردنەوەی توانای زانستی فێرخوازان بوو لە ڕێگەی درووست کردنی پەیوەندی لە نێوان ئەو وانانەی لە تاقیگەکانی کۆمپیوتەر دەیخوێنن و بەکارهێنانی ئەو زانستە بۆ درووست کردنی تۆڕێکی بەهێزی کۆمپیوتەری و دابینکردنی ئینتەرنێت بۆ سەرجەم بیناکانی زانکۆ.