بەشی ژمێریاری سەردانى بانکی ئیسلامی نێودەوڵەتی لە هەولێر ڕێکدەخات
ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتى (10-05-2023)، بەشی ژمێریاری لە زانکۆی جیهان-هەولێر سەردانێکی زانستی بەسەرپەرشتی مامۆستا هاشم محمد خەیر سافی، بۆ بانکی ئیسلامی نێودەوڵەتی بۆ دڵنیایی گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغی سێیەم ڕێکخست.
مامۆستا و فێرخوازان لەلایەن شاناز باقر شامحمد بەڕێوەبەری بانکەکە پێشوازیان لێکرا، دواى بەخێرهێنانیان کورتەیەکی لەبارەی سروشتی کارەکانی بانکی ئیسلامی و شێوازی کارکردن و جۆری مامەڵە بانکییەکان و، گرنگترین جیاوازییەکانی نێوان بانکی ئیسلامی و… بانکەکانی تر پێشکەش بەفێرخوازان کرد.
پاشان لە میانەى بەسەرکردنەوەى بەشەکاى بانکەکەدا، فێرخوازان ئاشنای چۆنیەتی تۆمارکردنی کارەکانی ژمێریاری پەیوەست بە دانانی پارە، هەژمارکردنى ڕێژەی مورابەها و، چۆنیەتی تۆمارکردنی هەژمارکردنى دانەبەزاندن بوون.
سەردانە زانستییەکە بووە وێستگەیەک بۆ ئاشنابوون بەپێداچوونەوە بە سیستمی کاری ژمێریاری لە بانکی ئەمانەتی ئیسلامی و پێداچوونەوە بە دەفتەری چەک و دەفتەری وەبەرهێنان.