فێرخوازانى راگه‌یاندن سەردانی كۆمپانیایەکى تایبەت بەکاروبارى گرافیک و دیزاین دەکەن
ڕۆژی پێنجشه‌مه ڕێکەوتى (١١/٥/٢٠٢٣) سەرۆکایەتى بەشی ڕاگەیاندن لە زانکۆى جیهان-هەولێر سەردانێکی زانستی بۆ فێرخوازانى قۆناغى یەکەم بۆ كۆمپانیای (GEG ) تایبه‌ت به كاروباری گرافیك دیزاینه رێكخست.
لە میانەى ئه‌م سه‌ردانه، کە به سه‌رپه‌رشتی مامۆستای یاریده‌ده‌ر، وشیار محمدئەمین مستەفا بەڕێوەچوو، مامۆستا و فێرخوازان لەلایەن ئومێد میرۆ به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری کۆمپانیاکە پێشوازیان لێكرا، لە وتەیەکیدا بەڕێوەبەرى هونەرى باسى له چۆنییه‌تی بەڕێوەبردنى كاروباری هونه‌ری گرافیك دیزان له ناوخۆیی كوردستان كرد، پاشان كورتە باسێکى ده‌رباره‌ی كۆمپانیاكه بۆ فێرخوازان خستەڕوو، هەروەک به‌رهه‌مهێنانی هونه‌ری گرافیك دیزاین و تیۆرییه‌كان بەشێکى دیکەى قسەکانى ئەو بەڕێوەبەرەى کۆمپانیاکەى پێکهێنا.
پاشان فێرخوازان لەگەڵ بەڕێوەبەرى کۆمپانیاکە گفتوگۆیه‌كی زانستی درێژیان لە باره‌ی گرافیك دیزاین به‌گشتی و دروستكردن پاكێجی گرافیكی و به‌رهه‌م هێنانی هونه‌ری له‌م بواره‌دا کرد، ئەوەش وایکرد فێرخوازان دڵنیا بوونه‌وه كه چون ده‌توانن ئه‌و تیۆری و وانه گرینگه سه‌رده‌میانه‌ی له بەشى ڕاگەیاندن لە زانكۆی جیهان-هەولێر فێری ده‌بن، بتوانن له داهاتوودا ببنه خاوه‌ن كاری خۆیان، هەروەک سەردانەکە بووە دەرفەتێک بۆ کارکردن لە بوارى هونه‌ری گرافیك دیزاین، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروستكردنی بیرۆكه و به كارهێنانی ئه‌و پرۆگرامه سه‌رده‌میانه‌ی كه له زانكۆی جیهان-هەولێر فێری ده‌بن تا وه‌كو چاپكردنیان گه‌یاندنیان به ده‌ستی خه‌ڵك و بازاری كوردستان.
له كۆتاییدا مامۆستاى سەرپەرشتیار بەناوى بەشى ڕاگەیاندن لە زانکۆى جیهان-هەولێر سوپاسی به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ریی و كارمه‌ندانی كۆمپانیایان كرد بۆ ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه و ده‌ستخستنی زانیاریی له‌م بواره‌دا.