بەشی ژمێریاری پێشوازی لە قوتابیە نوێكان دەكات
بەشی ژمێریاری لە رۆژی 24 /10 / 2019 وە لەرێگەی لێژنەیەكەوە هەڵسا بە پێشوازی كردن لە قوتابیانی قۆناغی یەكی بەشەكە ، تیایدا ماموستا اوميد ابراهيم حسين سەرۆكی بەش بەخێرهاتنی قوتابیانی كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن ، پاشان بە یەكەوە سەردانێكی بەشەكانی زانكۆ و شوێنە گرنگەكانیان كرد .