بەشی کارگێڕى گشتی زنجیرەیەک چالاکیی ڕۆشنبیرى بەڕێوەبرد
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتى (18 ی نیسانی 2022) بەشی کارگێڕى گشتی لە زانکۆى جیهان-هەولێر چالاکی زانستى ڕۆشنبیرى بۆ فێرخوازان ڕێکخست.
لەو چالاکیانەدا، کە بەسەرپەرشتى دکتۆر سەمير صلاح الدين حەمدى سەرۆکى بەشى کارگێڕى گشتى لە کتێبخانەی ناوەندی زانکۆ بەڕێوەچوو، لفێرخوازانى قۆناخى دوەم بەشداریان تێدا کرد، لە میانەى چالاکیەکەدا فێرخوازان ئاشناى چۆنیەتى گەیشتن بە سەرچاوە زانستیەکان و جۆرەکانی کتێب و وەرگرتنی کتێبەکان کران، لەگەڵ چۆنیەتى مامەڵەکردن لەگەڵ خزمەتگوزارییە ئەلیکترۆنییەکان بۆ گەڕان بەدوای کتێبەکان.
لەبەشێکى دیکەى ئەو چالاکیەدا، فێرخوازان ئاشناى ڕێگەکانى ئەنجامدانى توێژینەوەى زانستى و بەرزکردنەوەى ئاستى توێژینەوەی زانستی فێرخوازان کران، لەگەڵ دەستنیشانکردنی کێشەی توێژینەوە و دابینکردنى سەرچاوە زانستیەکان و چۆنیەتى چارەسەرکردنى گرفتەکانى بەردەم توێژەر.
فێرخوازان بەگرنگیەوە گوێیان لە سەرەنج و بۆچونەکانى لێپرسراوانى کتێبخانەکە وەرگرت لەبارەى تەواوی کتێبخانەکە و پێکهاتەکانی و بەشەکان و شێوازی توێژینەوە و چۆنیەتی خواستنى پەرتوک.