بەژداری سەرۆک بەشی زانستە دارایی و بانکەکان لە مەراسیمی دابەشکردنی بڕوانامە
ڕۆژی سێ شه‌ممه رێكه‌وتی 9/2/2016 سەرۆکی بەشی دارایی و بانک مامۆستا( ئومێد ابراهیم) بە نوێنەرایەتی سەرۆکی زانکۆ، بەژداری لە مه‌راسیمی دابه‌شكردنی بڕوانامه به‌سه‌ر به‌شداربووانی خولی به‌هێزكردنی تواناكانی مرۆیی له بواره‌كانی به‌رێوه‌چونی پرۆژه بچوكه‌كان کرد.
شایانی باسە خولەکە لە زانكۆی جیهان ـ هەولێر به هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری ئه‌نجوومه‌نی پاریزگای موسل و یەکێتی ئەوڕوپی و رێكخراوی میدیتیر خوله‌كە بەڕێوەچوو.