توێژەران بە گرنگەوە باس لە پێنجەمین کۆنفرانسی زانستى بایۆلۆجى پزیشکى و زانستە تەندروستییەکان دەکەن
لە ماوەى ڕۆژانى چوارشەممە و پێنچ شەممە ڕێکەوتى (٦-٧/٣/٢٠٢٤)؛ پێنجەمین کۆنفرانسی زانستى نێودەوڵەتی لە بوارەکانى (بایۆلۆجى پزیشکى و زانستە تەندروستییەکان) لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەڕێوەچوو، لە میانەى دوو ڕۆژى کۆنفرانسەکەدا، (140) توێژینەوە لەبە ڕۆشنایی شەش تەوەرى جیاواز خرانەڕوو و تاوتوێکران، توێژەرانى ئامادەبوو بەگرنگیەوە باس لە ناوەڕۆکى توێژینەوەکان و بەستنى کۆنفرانسەکە دەکەن و، ستایشى زانكۆی جیهان – ههولێر دەکەن، کە بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆى وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان لە پۆڵەندا و، کۆلێژی پزیشکی زانکۆی بابل لە عێراق کۆنفرانسەکەیان بەڕێوەبرد.
لەو بارەیەوە، دکتۆر هیشام عەبدولجەلیل ئەلدۆسەری لە کۆلێژی پزیشکی زانکۆی بەسرە ڕایگەیاند: کۆنفرانسەکە زۆر باش بوو و، توێژینەوەى زۆر گرنگمان بینى، و چێژمان لە ئامادەبوونمان لە زانکۆی جیهان-هەولێر و ژینگەکەى وەرگرت، بۆیە سوپاسی زانکۆی جیهان و هەموو ستافى زانستى دەکەین بۆ ئەو هاوکارییانەى پێشکەشیان کردین.
لەلایەکى دیکەوە، پرۆفیسۆر دکتۆر نەسیر جەواد حامید المختار پسپۆڕى فیزیۆلۆژی لە کۆلێژى پزیشکى زانکۆی بابل وتى: خۆشحاڵم شەرەفی بەشداریکردنمان لە پێنجەمین کۆنفرانسی زانستى نێودەوڵەتی لە بوارەکانى (بایۆلۆجى پزیشکى و زانستە تەندروستییەکان) لە زانکۆى جیهان-هەولێر هەبوو، وتیشى لە ڕاستیدا کۆنفرانسەکە بە هەموو پێوەرێکى زانستی و ئەکادیمی و هونەری و تەنانەت بەخێرهاتن و میوانداری زۆر سەرکەوتوو بوو، وتیشى سەرۆکی زانکۆى جیهان-هەولێر کاریگەرییەکی جوانی لەسەر گیانی هەموو ئامادەبووان هەبوو و، ئامادەکارییەکان لە ئاستی پێویستدا بوون، بەڕاستى سەکۆیەکى زانستی و واقیعى گرنگ بوو.
هەروەها پرۆفیسۆر دکتۆر نیاز شێخ لە کۆلێژى زانستە پزیشکییەکان لە هیندستان بەشداریم لەم کۆنفرانسە زانستیەدا کردوە، شانازی دەکەم کە زانیارییەکانم لەم کۆنفرانسەدا لەگەڵ هاوڕێ توێژەرەکانم بەش دەکەم. وتیشى ئەم کۆنفرانسە دەرفەتێکی ناوازەیە بۆ ئێمە بۆ ئاڵوگۆڕی بیرۆکە و گەڕان بەدوای پێشکەوتن و پەروەردەکردن و داهێنانی داهێنەرانە لە زانستە بایۆپزیشکییەکان، بۆیە من زۆر دڵخۆش بووم بە دەوڵەمەندى و گفتوگۆکانى کۆنفرانسەکە.
دکتۆر لۆک ڤێندرێ لۆسى (Doctor Lock Vendre lose) مامۆستاى پسپۆڕ لە کۆلێژی زانستە زیندووەکان و پرۆگرامی تەکنەلۆژیا لە هیندستان لەبارەى کۆنفرانسەکە ووتى: لەم کۆنفرانسەدا وەک وتاردەرێکی سەرەکی وتارێکم پێشکەش کرد لەسەر نەخۆشی شەکرەی دووگیانی و ڕانەگرتنی میز، ڕاشگەیاند: بەستنى ئەم کۆنفرانسە لە کاتی خۆیدایە و زۆر زۆر گرنگن بۆ پەرەپێدانى بەردەوامی هەر وڵاتێک، بۆیە ئێمەش لێرەین بۆ ئەوەی هاوکارییەکانمان لەگەڵ هاوپسپۆڕییەکانمان هاوبەش بکەین، بەتایبەت لە ئەنجامدانى توێژینەوەى هاوبەش و، نووسینی پڕۆپۆزەڵى گرنگ، چونکە لەم کۆنفرانسەدا و لە زانکۆى جیهان-هەولێر کەسى نوخبە و شارەزا کۆبۆتەوە و دلخۆشم کە لێرەم.
پڕۆفیسۆر دکتۆر کازم جواد الحمدانی مامۆستا لە کۆلێژی پزیشکی زانکۆی بابل دەڵێ ئەوەى تێبینیم کرد لە کۆنفرانسەکەدا خستنەڕووى کۆمەڵێک توێژینەوەى ڕسەن بوو کە لە هەموو ئاستەکاندا سەرکەوتو بوو، جگە لەوەش ڕێکخستنى کۆنفرانسەکە و میوانداریکردن و بەڕێوەبردنى ڕۆژانى کۆنفرانس مایەى خۆشحاڵیمان بوو، هیوادارم ئەو ڕێککەوتنەى لە نێوان زانکۆى جیهان-هەولێر و زانکۆى بابل هەیە پەرەى زیاترى پێ بدرێت بۆ پەرەپێدان بە ئەنجامدانى توێژینەوە هاوبەش لە داهاتوویەکی نزیکدا.
هەروەها دکتۆر ممدوحم یاسین ئەلحنەیتی لە زانکۆی مەدەنی لە ئوردن وتى: من بە توێژینەوەیەک لەبارەى Covid-19 و کوالیتی ژیان بەشداریم کرد، ئەگەر ڕاستگۆ بین کۆنفرانسەکە لە ڕووی ڕێکخستن و لە ڕووی ئامادەبوونەوە دیار و زۆر نایاب بوو، خەڵکی لە وڵات و زانکۆ جیاوازەکانی تێدا بوو، ئەوەش زیادکردنێکی چۆنایەتیشی بەخشی بە ناوەڕۆکى کۆنفرانسەکە، چونکە لە ڕێگەی ئەو زانیاریانەی توێژەران لە چەندین بواری زانستە پزیشکییەکان خستیانە ڕوو ناوازە بوو، هیوادارم کۆنفرانسی هاوشێوەی دوبار بکرێتەوە، هەروەها سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە بەشدارییان لە سەرکەوتنی ئەم کۆنفرانسەدا کرد، لە کۆتایشدا دەخوازم توێژەران لە وڵاتانی عەرەبی و تەنانەت عێراقی ئازیز بەشداری کۆنفرانسە نێودەوڵەتییەکان بکەن کە تیایدا توێژەرانی سەرجەم وڵاتانى جیهان بەشدار بن.
لە کۆلێژی پزیشکی ددان لە زانکۆی مستەنسرییە، پرۆفیسۆر دکتۆر مها جمال العباس العانی بەشداری لە پێنجەمین کۆنفرانسی بایۆلۆجى پزیشکى و زانستە تەندروستیەکانى کرد بوو. ئەو وتى: سەرۆکایەتی یەکێک لە دانیشتنەکانی کۆنفڕانسەکەم کرد، کە دانیشتنی زانستی گرنگ بوو، گفتوگۆیەکی زۆری لەخۆگرتو، لەڕاستیدا بیرۆکەیەکی زۆریان بۆ دروستکردین کە پەیوەندییان بە توێژینەوەی زانستی و پەرەپێدانی پرۆسەی پەروەردەییەوە هەبوو، سوپاسێکی گەورە بۆ سەرۆکایەتیی جیهان-هەولێر هەر لە سەرۆکی زانکۆ و ڕاگرەکان تا مامۆستایان، هیوام وایە ئەو بازنەى هاوکاریە لە نێوان زانکۆکانی عێراق و لە نێوان توێژەرانی عێراقدا بەردەوام بێ، پشتیوان بەخوا لە کۆنفرانسەکانى دیکەدا بەشداری فراوانترمان دەبێت.
یەکێکى دیکە لە توێژەرانى بەشداربوو، پرۆفیسۆر دکتۆر بنیامین ساهر لە لە بەشی ئەناتۆمی لە فاکەڵتی پزیشکی زانکۆى (سامسۆنگ) لە تورکیا بوو، ئەو وتى: خۆشحاڵم کە لێرەم، بەڕاستى کۆنفرانسێکی زۆر زۆر بەرهەمدار بوو، کاریگەری لەسەرم هەبوو. لەگەڵ مەودای بەرفراوانی بابەتەکانی پێشکەشکراو لەم کۆنفرانسەدا، کە لە وڵاتانی جیاواز و شارە جیاوازەکانەوە هاتبون ئەزموونێکی گەورە بوو، لە کۆتایدا خۆشحاڵییەکی گەورەیە بۆ من، کە لەنێوان کەسانی بەڕێز و زانای بەڕێز بووم.
لە کۆلێژى پزیشکى زانکۆى بەغدایش؛ پرۆفیسۆر دکتۆر ئەثیر عبدالرزاق ئەلدورى، کە بە توێژینەوەیەک لە بارەى نەخۆشى کۆلێژرا بەشدارى لە کۆنفرانسەکەدا کردبوو، وتى: زۆر چێژم لە پێشکەشکردنە باشەکانى توێژینەوەکان وەرگرت. وتیشى سوپاس بۆ میوانداری سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر، بەڵێ ڕێڕەوی کردار و توێژینەوە زانستیەکان و وتارەکان زۆر نایاب بوون، کۆنفرانسەکەش لە کاتی زۆر گونجاو بوو، مایەى خۆشحاڵیشمانە کە جگە لە سەردانە مەیدانیەکانمان چێژمان لە میواندارییە گەرمەکەى زانکۆش وەرگرت، هیواى پێشکەوتنی زیاتر بۆ ئەم زانکۆ دێرین و ڕەسەنە دەخوازم.
لە کۆتایشدا؛ پرۆفیسۆر دکتۆر رانا ئەیاد غالب، لە فاکەڵتی پزیشکی زانکۆی بابل و یەکێک لە ئەندامانی لیژنەی زانستی پێنجەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی، وتى: کۆنفرانسەکە بە هەموو وردەکارییەکانیەوە باش بوو، چونکە چەندین لایەنی لەخۆگرتبوو، لایەنی پزیشکی، لایەنی دەرمانسازی، پزیشکی ددان، بایۆلۆجی، بەڵێ، و چەندینى دیکە، بۆیە چالاکانە بەشداریمان کردووە و، هیوادارین کە ببێتە پەیوەندییەکى هەمیشەیی و بەردەوام لە پێناو بەدەستهێنانی ئەنجامی زانستی بەرزتر لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی، بەڕاستی لە هەموو وردەکارییەکانی کۆنفرانسەکەدا لە ڕووى زانستی و میوانداریدا نایاب بوو، کە میوانانى لە زۆر وڵاتی لەخۆگرتبوو، لەوانە مالیزیا و پۆڵەندا و بەریتانیا…