زانکۆى جیهان-هەولێر بووە پاڵەوانێتى تۆپى پێى زانکۆکانى کوردستان و نازناوى پاڵەوانێتیەکەى بەدەستهێنا
لە پاڵەوانێتى تۆپى پێى زانکۆکانى کوردستان، زانکۆى جیهان-هەولێر پلەى یەکەمى بەدەستهێنا و، نازناوى پاڵەوانێتیەکەى بەدەستهێنا و کاسەکەى پێشکەش کرا.
بەچاودێرى دکتۆر ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (٧/٣/٢٠٢٤) لە یاریگەى زانکۆى تیشک، بەئامادەبوونى دکتۆر محمد حسێن سەرۆکى دەزگاى سەرپەرشتیارى و دڵنیایی جۆرى بە نوێنەرایەتى دکتۆر ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و ، دکتۆر ژیان جمال عوسمان سەرۆکى بەشى پەروەردەى جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان لە زانکۆى جیهان-هەولێر و، ژمارەیەکى زۆر لە هاندەران و میوانان ئامادەیبوون یاریی کۆتایی پاڵەوانێتى تۆپى پێى نێوان زانکۆکانى کوردستان بەڕێوەچوو.
لەو یارییەدا، کە لە نێوان تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر دانا عبد الباقي محمد مامۆستا لە بەشى پەروەردەى جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان و، تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى زانکۆى تیشک بەڕێوەچوو، یاریەکە لە نێو جۆش و خرۆشى هاندەران بەڕێوەچوو.
لە ئەنجامى یارییەکەدا، فێرخوازانى تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر توانیان بە تۆمارکردنى سێ گوڵ بەرانبەر بە یەک گۆڵ لە تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى زانکۆى تیشک ببنەوە، بەو هۆیەشەوە توانیان نازناوى پاڵەوانێتیەکە بەدەست بهێنن.
لە کۆتایی یاریەکەشدا، دکتۆر محمد حسێن سەرۆکى دەزگاى سەرپەرشتیارى و دڵنیایی جۆرى بە نوێنەرایەتى دکتۆر ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کاسى پاڵەوانێتیەکەى پێشکەش بە تیپى فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر کرد و، پیرۆزبایی لە زانکۆى جیهان-هەولێر و یاریزانان و فێرخوازان کرد.