تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بایۆمیدیکاڵ گەیشتە یارییەکانى قۆناغى پێش کۆتایی
ڕۆژى سێ شەممە ڕێکەوتى (٢٢/١١/٢٠٢٢) و لە سێیەمین یارى قۆناغى دووەمى پاڵەوانیەتى تۆپى تیپى فێرخوازانى بەشە زانستیەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر، یارییەکى گرنگ لە نێوان تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشى بایۆمیدیکاڵ و تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشى شیکارى کیمایی پزیشکى بەڕێوەچوو.
لەو یاریەدا، کە بەسەرپەرشتى سەرۆکایەتى بەشى پەروەدەى جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان لە یاریگاى زانکۆى جیهان-هەولێر ئەنجامدرا، لە ئاکامدا یاریەکەدا تیپى تۆپی پێى فێرخوازانى بەشى بایۆمیدیکاڵ توانیان بەتۆمارکردنى (٤ بە ٢) گوڵ لە تیپى تۆپى پێى بەشى شیکارى کیمایی پزیشکى ببنەوە، بەوەش گەیشتنە یارییەکانى قۆناغى پێش کۆتایی پاڵەوانیەتیەکە.