فێرخوازانی بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتی و دبلۆماسییەكان هاوکارییەکانیان گەیاندە پەیمانگەى هانا
فێرخوازانی قۆناغی چوارەمی بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتی و دبلۆماسییەكانی زانكۆی جیهان -هەولێر بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر محمود اسماعیل محمد سەردانی (پەیمانگەی هانا) بۆ شیاندنی پیشەیی كەمئەندامان لە شارى هەولێر كرد.
لە میانەى سەردانەکەیاندا، کە ڕۆژى سێ شەممە ڕێکەوتى (٢٢/١١/٢٠٢٢) ئەنجامیاندا، فێرخوازان کۆمەک و هاوكارییە مرۆییەكانیان گەیاندنە خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان و سودمەندانى پەیمانگەکە، کە بریتبوو لە (50) سەبەتەى خۆراك.
لە بەشێکى دیکەى سەردانەکەیاندا، فێرخوازانی بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتی و دبلۆماسییەكان بەشەكانی سیرامیك و بەرگدوری و دارتاشى پەیمانگاكەیان بەسەركردەوە، كە خاوەن پێداویستیە تایبەتیەكان بەهاوكاری مامۆستاكانیان ڕۆژانە کارى تێدا دەكەن و، پاشان بەرهەمەکانیان نمایش دەکەن.
لە كۆتای سەردانەکەیاندا، (سەردار حمدامین حمزە ) بەڕێوەبەری پەیمانگەی هانا بۆ شیاندنی پیشەیی كەمئەندامان سوپاسى پێزانینی پەیمانگەکەى ئاراستەى فێرخوازانی بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتی و دبلۆماسییەكان لە زانکۆى جیهان-هەولێر کرد بۆ بەسەركردنەوەی پەیمانگاكەیان و، بەخشینی دیاری بەسەر سودمەندانى پەیمانگەکەیان، هیواشى خواست بەردەوامی بەو سەردان و كارە خێرخوازیانەیان بدرێ.