تیپى فێرخوازانى بایۆمیدیکاڵ یاریەکى گرنگى لە تیپى فێرخوازانى ڕاگەیاندن بردەوە
لە جەولەى دووەمى یارییەکانى نێوان تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشە جیاکانى پاڵەوانیەتى زانکۆى جیهان-هەولێر دوو یاری گرنگ لە نێوان فێرخوازانى بەشى ڕاگەیاندن و بایۆمیدیکاڵ لەلایەک و فێرخوازانى بەشەکانى ئەندازیارى لەگەڵ بەشى مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی بەڕێوەچوو.
ڕۆژى یەک شەممە ڕێکەوتى (١٣/٣/٢٠٢٢) لە یاریگەى زانکۆى جیهان-هەولێر، بەسەرپەرشتى بەشى پەروەردەى جەستەيی و زانسته وەرزشيەکان و بەئامادەبونى ژمارەیەک لە مامۆستایان و فێرخوازان و هاندەرانى هەردوولا، یارى یەکەمدا تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشى مایکرۆبایۆلۆجى پزیشکى و ڕوبەڕووى تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشەکانى ئەندازیارى بوونەوە. لە ئەنجامى یارییەکى بەهێزدا، تیپى تۆپى فێرخوازانى بەشەکانى ئەندازیارى توانیان بەتۆمارکردنى (٥-٢) گوڵ لە تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشى مایکرۆبایۆلۆجى پزیشکى ببنەوە.
لە یارى دووەمدا، تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشى ڕاگەیاندن ڕوبەڕووى تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشى بایۆمیدیکاڵ بوونەوە. گێمیى یەکەمى یاریەکە، هەردوو تیپ چەندین هەلى زێڕینیان بۆ تۆمارکردنى گوڵ لەدەستدا و لە ئەنجامدا بەیەکسانبوون بۆ هەردوولا کۆتایی پێهات، بەڵام لە گێمى دووەمى یارییەکەدا تیپى تۆپى فێرخوازانى بەشى بایۆمیدیکاڵ هێرشى بەردەوامیان دەکرد سەر گوڵى ڕاگەیاندن و، بەرگریەکى سەختیان لە گوڵى خۆیان دەکرد، لە کۆتایدا تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشى بایۆمیدیکاڵ توانیان بەتۆمارکردنى سێ گوڵ بەرامبەر بەهیچ یاریەکى گرنگ لە بەشى ڕاگەیاندن ببەنەوە و، سەرکەوتنێکى دیکە لەم جەولەیەى پاڵەوانیتیەکەى زانکۆى جیهان بۆ بەشەکەیان تۆمار بکەن.