تیپى فێرخوازانى بەشى ڕاگەیاندن لە تیپى فێرخوازانى کارگێڕى کارى بردەوە
لەبەردەوامى یارییەکانى خولى پاڵەوانیەتى زانکۆى جیهان-هەولێر و لە جەولەى دووەمى یارییەکاندا یاریەکى دیکەى گرنگ لە نێوان بەشى ڕاگەیاندن و کارگێڕى کار بەڕێوەچوو.
ڕۆژى چوار شەممە ڕێکەوتى (٩/٣/٢٠٢٢) لە یاریگەى زانکۆى جیهان-هەولێر، سەربارى بارانێکى بەخوڕ، بەڵام تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشى ڕاگەیاندن ڕوبەڕووى تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشى کارگێڕى کار بوونەوە.
لە ئەنجامى یاریەکەدا، سەربارى چەندین هەلى زێڕین بۆ تۆمارکردنى گوڵ بۆ هەردوو تیپ، بەڵام لە کۆتایدا تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشى ڕاگەیاندن توانیان بەتۆمارکردنى دوو گوڵ بەرامبەر بەیەک گوڵ لە بەشى کارگێڕى کار ببەنەوە و، سەرکەوتنێکى دیکە بۆ بەشەکەیان تۆمار بکەن.