جارێکى دیکە زانکۆی جیهان-هەولێر، هەرێمی کوردستان دەخاتە نێو نەخشەی جیهانی
بۆ جارێکى دیکە زانکۆى جیهان-هەولێر وەک زانکۆیەکى پێشەنگ لە سەر ئاستى کوردستان و عێراق، هەرێمى کوردستان و عێراق دەباتەوە نێو نەخشەى جیهانى.
ساڵانە، بەبۆنەى ڕۆژى جیهانى خۆراک کە دەکاتە ڕێکەوتى (١٦/١٠)ى هەموو ساڵێک، بەچاودێرى و ئامادەبوونى پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر، بەشى نیوتریشن و دایەتێتیکس لە زانکۆى جیهان-هەولێر چەند چالاکی جۆراوجۆر بەڕێوەدەبات و، ڕێکخراوى خۆراک و کشتوکاڵى جیهانى (FAO) بەگرنگیەوە باس لە چالاکیەکانی زانکۆی جیهان-هەولێر بۆ ڕۆژی جیهانی خۆراک دەکات.
بەشی نیوتریشن و دەیەتێتکس لە زانکۆی جیهان-هەولێر وەک تاکە زانکۆ لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان، توانی بۆ چوارم ساڵ لە سەر یەک، ناوی هەولێر و پێگەی کوردستان لە ناو نەخشەی ڕێکخراوى خۆراک و کشتوکاڵى جیهانى (FAO) سەر بەنەتەوە یەکگرتوەکان (UN) دابنێت.
ئەم بۆنەیە، کە ساڵانە زیاتر لەلایەن (150) وڵات چالاکی جۆراوجۆر ڕێکدەخەن، ئەمساڵیش بەشى نيوتريشن و دايەتێتکس بە هاوکاری بەشە پزیشکییەکانی زانکۆی جیهان-هەولێر، فێستیڤاڵی خۆراک و پیشانگەی پزیشکی لە زانکۆى جیهان-هەولێر بۆ ماوەى دوو ڕۆژە (١٢ و ١٣/١٠/٢٠٢٢)، ئەو بۆنەیەی بەچەند چالاکیەک پیرۆز کرد.
یادکردنەوەى ئەو ڕۆژە لەلایەن زانکۆى جیهان-هەولێر، لەلایەن ڕێکخراوى خۆراک و کشتوکاڵى جیهانى (FAO) پێشوازییەکى گەرمى لێکرا، چونکە تاکە دامەزراوەى ئەکادیمى فەرمیە لەسەر ئاستى کورستان و عێراق ئەو ڕۆژەى زیندوکردۆتەوە، بەو هۆیەوە ڕێکخراوى خۆراکى جیهانى هەرێمى کوردستانى لەسەر ئەو دیاریکرد کە بەبەرزەوە یادى ئەو ڕۆژەى کردۆتەوە، ئەوەش بە دەسکەوتێکى زانستى مەعنەوى گرنگ بۆ هەرێمى کوردستان و عێراق دادەنرێت و شانازیەکەش دەگەڕێتەوە بۆ زانکۆى جیهان-هەولێر، بۆ بینینى پێگەى هەرێمى کوردستان لەسەر نەخشەى خۆراک و کشتوکاڵى جیهانى کلیک لەسەر ئەم بەستەرەى خوارەوە بکە:
Events | World Food Day | Food and Agriculture Organization of the United Nations (fao.org)
لەلایەکى دیکەوە بۆ زانینى ڕوماڵى چالاکیەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە یادى ڕۆژى جیهانى خۆراک کلیک لەسەر ئەم بەستەرەى خوارەوە بکە: