دووه‌مین كۆنفرانسی زانستی نێوده‌وڵه‌تی له بواری ئەدەب و هونه‌ر
له‌ژێر چاودێرى به‌ڕێز دكتۆر یوسف گۆران وه‌زیرى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 27 /6 /2018 دووه‌مین كۆنفرانسى زانستى نێو ده‌وڵه‌تى بۆ ئه‌ده‌بیات و هونه‌ره‌كان له هۆڵى كۆنفرانسه‌كان له زانكۆى جیهان – هه‌ولێر وه به ئاماده‌بوونى به‌رپرسانى حكومى و سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئه‌مینداریه‌تى زانكۆكانى جیهان به‌ڕێز د. نوزاد یحیى باجگر و به‌ڕێز د. امجد صابر ده‌لۆ سه‌رۆكى زانكۆى جیهان – هه‌ولێر و ده‌یان كه‌سایه‌تى ئه‌كادیمى و توێژه‌ر له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ى عیڕاق و ته‌واوى سه‌رۆك به‌ش و ده‌سته‌ى فێركارى زانكۆ و فه‌رمانبه‌ر و ستافی زانكۆ و ده‌ستى به‌كاره‌كانى كرد .
رۆژى یه‌كه‌م :
كۆنفرانسه‌كه ده‌ستى به‌كاره‌كانى كرد به‌خوله‌كێك وه‌ستان بۆ گیانى پاكى شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌كانمان ، پاشان ئه‌م به‌ڕێزانه‌ى خواره‌وه ووته‌كانى خۆیان پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد :
1- ووته‌ى به‌خێر هاتن له‌لایه‌ن پ . ى . د. امجد صابر ده‌لۆ سه‌رۆكى زانكۆى جیهان – هه‌ولێر كه ئه‌مه ده‌قى ووته‌كه‌ى به‌ڕێزیان بوو :
له ده‌ستپێكدا به پێویستى ده‌زانم خۆشحاڵى خۆم به هاتنى ئێوه‌ى به‌ڕێز و خۆشه‌ویست ده‌ربڕم و به‌خێرهاتنێكى گه‌رمى ئاماده‌بووانى دووه‌مین كۆنفرانسى زانستى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ئاداب و هونه‌ر (CIC-LITART`18)بكه‌م له زانكۆى جیهان – هه‌ولێر ئه‌وانه‌ى كه له ده‌ره‌وه‌ى عیڕاقه‌وه ته‌شریفیان هێناوه و شه‌كه‌تى گه‌شتیان چه‌شتوه ، وه هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌یش كه له پارێزگا جیاوازه‌كانى هه‌رێم و عیڕاقه‌وه ته‌شریفیان هێناوه .
خوشك و برایانى به‌ڕێز ….. زانكۆى جیهان – هه‌ولێر له دوانزه ساڵى ته‌مه‌نیدا و هه‌ر له ساڵى 2007 ه‌وه كه ساڵى دامهزراندنیهتى ، به‌وه جیاواز ده‌ركه‌وتوه كه هه‌موو ساڵێك شتێكى نوێ له هه‌گبه‌یدا هه‌بوه و پێشكه‌شى كردوه ، ئه‌و زانكۆیه‌ى كه له‌سه‌ره‌تادا به سێ به‌شى زانستى ده‌ستى پێكرد و زۆر به خێرایى ، به كاركردنى به‌رده‌وام و ههوڵو كۆششى هه‌موو لایه‌ك گه‌شه‌ى سه‌ند تا گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ى كه له ئه‌مڕۆماندا و له ساڵى 2018 دا بوه به21 به‌شى زانستى تایبه‌تمه‌ند . ئه‌م كۆششه زانستیه كه‌ڵه‌كه‌بووه پیرۆزه به‌رى ره‌نجى شه‌ونخوونى و كۆشش‌و ماندوونه‌ناسى به‌رده‌وامى بهربژێرێكه له باشترین ئه‌و ئهكادیمیایانهى كه زانكۆى جیهان- هه‌ولێر بۆلاى خۆى راكێشى كردوون ، تا ئه‌ركى به‌رپرسیاریه‌تى ئه‌كادیمى به‌رامبه‌ر به زیاتر له 5000 قوتابى كوڕ و كچ هه‌ڵبگرن كه به هه‌موویانه‌وه نوێنه‌رایه‌تى خانه‌واده‌یه‌كى گه‌وره ده‌كه‌ن كه ناوى (زانكۆى جیهان – هه‌ولێر) ه .
ئێمه شانازى به‌وه ده‌كه‌ین كه زانكۆكه‌مان یه‌كێكه له سه‌رچاوه زانستیه دره‌وشاوه‌كانى كاروانى خوێندنى باڵا و گه‌شه‌سه‌ندن ، داهێنان و بیركردنه‌وه و به‌ده‌ستهێنانى سه‌ركه‌وتن ، چونكه زانكۆكه‌مان رژده له‌سه‌ر په‌ره‌دان به دیدگا و په‌یامه‌كه‌ى به به‌رده‌وامى ، وه له‌هه‌مان كاتدا په‌ره ده‌دات به پلان و به‌رنامه‌كانى به شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ پێداویستى بازاڕى ناوخۆیى و عه‌ره‌بى و جیهانیدا دا بگونجێت ، چونكه ئێمه ئه‌و توانسته راهێنراوانهى هاوده‌مى پێداویستیه‌كانى سه‌رده‌من ، وه‌ك ئامرازێكى ئابوورى سه‌یرى ده‌كه‌ین كه بونیادنه‌رى چالاكى ئابوورى و داهاته ، وه له‌هه‌مان كاتدا پشتیوانهیهكى مرۆیى و مه‌عریفیشه ، به‌شدارى ده‌كات له گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵگه نیشتمان په‌روه‌ر و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان دا .
ئاماده‌بووانی خۆشه‌ویست : هه‌روه‌ك ده‌زانن توێژینه‌وه‌ى زانستى و فێركردن بۆ ئه‌كادیمیه به‌هره‌داره‌كان ، یه‌كێكه له ئامانجه جیاوازه‌كانى زانكۆ و پێداگرى له‌سه‌ر ده‌كات ، وه له‌به‌ر رۆشنایى ئه‌مانه زانكۆى جیهان – هه‌ولێر تێده‌كۆشێت له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانى ناوبانگێكى نیشتیمانى و نێوده‌وڵه‌تى باش و له‌نێو زانكۆكانیشدا پێگه‌یه‌كى به‌رزى هه‌بێت له‌رێگه‌ى دانانى ئه‌و ستراتیژیهتانهى كه چاره‌سه‌رى پێداویستیه‌كانى رابوونى زانستى ده‌كه‌ن له پێناو ده‌سته‌به‌ر كردن و فهراههمكردنى داواكاریه‌كانى داهاتوو و هه‌ر له‌م قۆناغه‌شدا ، هاوده‌م بێت له گه‌ڵ ئه‌و گفتوگۆ جدیانه و توێژینه‌وه‌ى زانستى و ئه‌و راكێشان و جمووجۆڵه چالاكهى كه زانكۆ نیشتمانى و جیهانیه‌كان ده‌یكه‌ن بۆ راستكردنه‌وه‌ى رێڕه‌وه‌كه به ئاراسته‌ى جۆریى خوێندن و داواكاریه‌كانى كۆمه‌ڵگه له‌لایه‌ك ، وه به‌ستنه‌وه‌ى خوێندنى باڵا به پێویستی راسته‌قینه‌ى گه‌شه‌كردن لهلایهكهى تریه‌وه. سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه له‌سه‌ره‌وه باسمان كرد ، هه‌ڵسه‌نگاندنى نیشتمانى زانكۆیى (NUR) په‌یڕه‌وكراو له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى له هه‌رێمى كوردستانى عیڕاقكه دواتر بوو به پێوه‌رى ساڵانه‌ى نیشتیمانى بۆ زانكۆكان ، زۆر به‌هێزه‌وه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه زانكۆكان كار به په‌یڕه‌وكردنى پێوه‌ره جیهانیه‌كان بكه‌ن بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاست و پێگه‌ى خۆیان له‌نێو زانكۆكانى ناوچه‌كه‌دا .
وه وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌م گۆڕانكاریانه‌ى كه روویاندا له‌سه‌ر ئاستى هه‌ڵسه‌نگاندنى نیشتیمانى بۆ ئه‌مساڵى ئه‌كادیمى 2017–2018 ، زانكۆى جیهان – هه‌ولێر هه‌ڵسا به گرتنه‌به‌رى ستراتیژیه‌تێكى نوێ له رێگه‌ى دانانى چه‌ند بنه‌مایه‌كى پته‌و له هاوكارى ئه‌كادیمى و پیشه‌یى له‌گه‌ڵ چه‌ند زانكۆیه‌كى پێشه‌نگ و ناودار له جیهاندا ، هه‌روه‌ها جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر میوانداریهتى كردنى كۆنفرانسى جیهانى تایبه‌تمه‌ند له‌چه‌ند بوارێكى زانستى دیاریكراودا ، وه بانگهێشتكردنى توێژه‌ره جیهانیه‌كان له زانسته‌كان و ئه‌ندازه و بواره مرۆییه‌كان وزانسته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا ، چونكه ئامانج له‌م كۆنفرانسانه به‌شدارى كردن و گۆڕینه‌وه‌ى چالاكى و ده‌ره‌نجامه توێژینه‌وه‌ییه جیهانیه‌كانه له‌لایه‌ك وه بونیاتنانى تواناكانه له‌لایه‌كى تر له رێگه‌ى ئاڵوگۆڕپێكردنى زانست و مه‌عریفه و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌و گرفتانه‌ى كه جێگه‌ى گرنگى پێدانى ئه‌كادیمیه جیهانیه‌كان و پسپۆڕه نێوخۆییه‌كانه له هه‌مان بواردا .
خۆشه‌ویستان ….. رێكخستنى دووه‌مین كۆنفرانسى زانستى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ئاداب وهونه‌ر له زانكۆى جیهان – هه‌ولێر به‌م ئاست و جۆریه له توێژه‌ران و توێژینه‌وه‌كان كه نوێنه‌رایه‌تى زانكۆ جیاوازه‌كانى جیهان ده‌كه‌ن ، جه‌خت له‌و رێگا و رێچكه پته‌وه ده‌كاته‌وه كه زانكۆكه‌مان گرتوویه‌تیه به‌ر وجیاوازیهكى تر دروست بكات كه بریتیه له به‌شداریكردنى راسته‌قینه و جدیانه له بزاڤى توێژینه‌وه‌ى زانستى جیهانى.
ژماره‌ى ئه‌و توێژینه‌وانه‌ى كه گه‌یشتوونه‌ته كۆنفرانس بریتى بوون له (40) توێژینه‌وه ، له‌وانه (36) توێژینه‌وه وه‌رگیرا وه سێ توێژینه‌وه‌یان ره‌تكرانه‌وه و یه‌ك توێژینه‌وه‌ش دوور خرایه‌وه له‌به‌ر یهكنهگرتنهوهى له‌گه‌ڵ مه‌رج و ته‌وه‌ره‌كانى كۆنفرانس .به‌ده‌ستهێنانى ئامانج كارێكى گرنگ و پێویسته وه پارێزگارى كردن لێى گرنگ تره ، گه‌یشتن به‌م ئامانجانه به‌كۆشش و ماندووبوون ده‌بێت له گشت ئاسته‌كاندا ، وه سوود له كات و به‌رنامه و گفتوگۆكردن له بابه‌ته ئه‌كادیمیه‌كان به‌ده‌ست ده‌هێنرێت چ له‌ناو هۆڵه‌كانى خوێندن بێت یان له كۆڕ و سیمینار و كۆنفرانسه‌كان . لێره‌وه زانكۆى جیهان – هه‌ولێر جه‌خت ده‌كاته‌وه كه تائه‌وپه‌ڕى تواناى مكوڕه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى له كاروانى دواگۆڕانكاریه ئه‌كادیمیه جیهانیه‌كان دوانه‌كه‌وێت و له په‌یوه‌ندى به‌رده‌وام بێت له‌گه‌ڵ زانسته‌كان و ته‌كنه‌لۆژیاى پێشكه‌وتووى جیهانی تا به‌به‌رده‌وامى ، وه‌ك مهشخهڵێكى دره‌وشاوه ، به‌رده‌وام زانست و چاكه ببه‌خشێته‌وه ، هه‌ره‌وه‌ها مرۆڤی وا به ژیان و كۆمه‌ڵگه پێشكه‌ش بكات كه بتوانێت خزمه‌ت به نیشتمان بكات و بونیاتى بنێت و به‌ره‌و پێشه‌وه‌ى ببات و ئاواتى گهلهكهشى بێنێته دى .جگه‌له‌مه ، زانكۆ هه‌ل و پاڵپشتى خۆى بۆ گشت قوتابیان و ده‌سته‌ى فێركارى له مامۆستایان فه‌راهه‌م كردووه بۆ به‌ده‌ست هێنانى به‌رزترین ئاسته‌كانى زانست و مه‌عریفه‌ت ، له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانى ژیانێكى پیشه‌یى باشتر ، تا زانكۆكه‌مان بێته ئاستى ئه‌و زانكۆ جیهانیانه‌ى كه به‌رده‌وام خواستیان به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى زانستى قوتابیه .
له كۆتاییدا به پێویستى ده‌زانم سوپاس و پێزانینى بێ پایانى خۆم پێشكه‌ش به رێكخه‌ران و ده‌سته‌ى فێركارى زانكۆى جیهان – هه‌ولێر بكه‌م بۆ ئه‌و هه‌موو هه‌وڵ كۆشش و ماندووبوونه‌ى كه داویانه بۆ به‌ستن و سه‌رخستنى ئه‌م كۆنفرانسه ، تاوه‌كو له‌ئاستى ئاماده‌بووانى به‌ڕێز بێت ، هه‌روه‌ها ده‌مه‌وێت جارێكى تر به‌هه‌موو فه‌خر و شانازیه‌وه به‌خێرهاتنتان بكه‌مه‌وه و رێز و ستایشى قووڵى خۆمتان بۆ ده‌رببڕم به‌رامبه‌ر به ئاماده‌بوونتان له كۆنفرانسه‌كه‌مان و قبووڵكردنى داوهتنامهكهمان و پاڵپشتیكردنتان له چالاكیه‌كانى ناو ئه‌م كۆنفرانسه . داواكارم له‌خواى گه‌وره و میهره‌بان سه‌ركه‌وتن و تۆكمه‌یى زیاتر بخاته ناو تێكۆشان و كۆششى سه‌رپه‌رشتیارانى ئه‌م كۆنفرانسه زانستیه نێوده‌وڵه‌تیه …… هیواى ئه‌وپه‌ڕى سوودبینین بۆ به‌شداربوانیش ده‌خوازم له‌م دیداره ناوازه‌یه‌دا
2- ووته‌ى به‌ڕێز د. نوزاد یحیى باجگر سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئه‌مینداریه‌تى زانكۆكانى جیهان
3- ووته‌ى به‌ڕێز د. محمد كهلارى نوێنه‌رى به‌ڕێز وه‌زیرى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى :
ڕۆژتان باش
به‌ڕێزان سه‌رۆك و ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى ئه‌میندارانى زانكۆكانى جیهان-هه‌ولێر
لێكۆڵه‌رانى به‌رێز….
مامۆستایانى ئه‌زیز….
ئاماده‌بووانى كۆنفرانس…..
به ناوى به‌ڕێز جه‌نابى وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان د.یوسف گۆران, به‌خێرهاتنى هه‌موو لایه‌كتان ده‌كه‌ین و پیرۆزبایى له ده‌سته‌ى ئه‌میندارانى زانكۆكانى جیهان- هه‌ولێر و لیژنه‌ى زانستى وئامادهكارى كۆنفرانس ده‌كه‌ین بۆ به‌ستنى دووه‌مین كۆنفرانسى زانستى نێوده‌وڵه‌تى له بوارى زانسته كارگێڕى و داراییه‌كاندا كه دوو بابه‌تى ته‌واو هه‌ستیار و پڕ بایه‌خن, له لایه‌ك كارگێڕى به داینهمووى سه‌ره‌كى به‌كارهێنانى توانا مرۆییه‌كان ئه‌ژمار ده‌كرێت و, ڕێكخستنیان له كۆمه‌ڵگادا ده‌گرێته ئه‌ستۆ و به‌رپرسه له دهستكهوتنهكانیان چ بۆ تاك بێت یان كۆمه‌ڵ و هه‌روه‌ها ڕۆڵێكى گرنگى هه‌یه له‌سه‌ر ئاستى به‌رزكردنه‌وه‌ى كواڵیتى به‌رهه‌مهێنان, له لایه‌كى تره‌وه بوارى دارایى كه بابه‌تێكى هه‌نوكه‌ییه و گرنگییه‌كى ستراتیژى هه‌یه له ڕۆژگارى ئه‌مڕۆماندا له چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان كه ئه‌مڕۆ ووڵاته‌كه‌مان له قه‌یرانێكى ئابوورى و كارگێری دایه كه ده‌كرێت ئه‌م كۆنفرانسه زانستییانه له رێگاى توێژینه‌وه‌كان ببنه بنه‌ماى چاره‌سه‌ركردنیان. لێره‌وه پیرۆزبایى و ده‌ست خۆشى له‌و توێژه‌رانه ده‌كه‌ین كه به‌شدارى ئه‌م كۆنفرانسهیان كردووه, به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان به‌شداربوون یان له ده‌ره‌وه‌ى وڵات هاتوون و هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازین له كاره‌كانیاندا.
وه‌زاره‌ته‌كه‌مان و جه‌نابى وه‌زیرى خوێندنى باڵا له ماوه‌ى چوار ساڵى رابردوودا, بایه‌خێكى یه‌كجار زۆرى داوه به لایه‌نى كواڵیتى زانكۆكان و به‌ره‌و پێشچوونى بوارى زانستى و ئه‌كادیمى و هه‌روه‌ها هاندانیان بۆ دروست كردنى پردى په‌یوه‌ندى ئه‌كادیمى له گه‌ڵ ناوه‌نده زانستى و ئه‌كادیمیه خاوه‌ن سه‌نگه جیهانیه‌كاندا له ڕێگاى جێ به جێ كردنى چه‌ندین پرۆژه‌ى زانستى وه‌كو به‌ستنى كونفرانسی زانستى و كۆڕ و سیمپۆزیۆم و ئه‌نجامدانى وورك شوب و تێكه‌ڵبوونى زانكۆكان له گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌دا و هه‌ر وه‌ها قۆناغى به ئه‌لیكترۆنى كردنى دام و ده‌زگاكانى خوێندنى باڵا و بۆ یه‌كه‌م جاریش ڕیزبه‌ندى نیشتمانى زانكۆكان له وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا ڕاگه‌یاندرا كه گه‌وره‌ترین كێبركێى زانستى و ئه‌كادیمیه له مێژووى زانكۆكانى هه‌رێمى كوردستان به زانكۆ تایبه‌ته‌كانه‌وه. هه‌روه‌ها بایه‌خدانى زیاتر به بوارى توێژینه‌وه‌ى زانستى, وه‌زاره‌ته‌كه‌مان به سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموونى زانكۆ پێشكه‌وتوه‌كانى دونیا ده‌رگامان به ڕووى توێژه‌رانى ناوه‌وه‌ى ووڵات كرده‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته خۆشبه‌ختانه دوێنى یه‌كه‌مین كونفرانس بۆ به‌خشینى یه‌كه‌مین گرانتى ئه‌نجوومه‌نى توێژینه‌وه‌ى زانستى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو كه ده‌بێته یه‌كه‌مین ده‌زگاى نیشتمانى تایبه‌تمه‌ند به پشتیوانى كردنى توێژینه‌وه‌ى زانستى له هه‌رێمى كوردستان كه ئه‌مه‌ش به خاڵى وه‌رچه‌رخان له ئه‌زموونى توێژینه‌وه‌ى زانستى ئه‌ژمار ده‌كرێت.
وه‌زاره‌ته‌كه‌مان له ئێستادا خاوه‌نى 15 زانكۆى حكومى و 16 زانكۆى تایبه‌ته جگه له په‌یمانگا و سه‌نته‌ره‌كان كه زانكۆكه‌تان له ساڵى 2007 وه‌كو یه‌كه‌مین زانكۆى تایبه‌ت له هه‌رێمى كوردستان دامه‌زرا و به دایكى زانكۆ تایبه‌ته‌كان دایده‌نه‌ین كه خاوه‌نى زیاتر له 5000 قوتابى/ خوێندكاره له هه‌ر سێ شاره‌كانى هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆكدا و به‌رده‌وام له هه‌وڵى باشتركردنى ئاستى زانستى خۆى دایه, وپله‌ى باشى له ڕیزبه‌ندى زانكۆكانى هه‌رێمى كوردستان و عێراقدا به‌ده‌ست هێناوه به پێ Google scholar Citation هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازین. ئومێد ده‌خوازین زانكۆكانمان به تایبه‌ت زانكۆ تایبه‌ته‌كان به‌رده‌وام بن له بهرزكردنى كوالیتى خۆیان و وه‌زاره‌ته‌كه‌مان شانازى ده‌كات زانكۆكان پێشه‌نگ بن بۆیه لیژنه‌كانمان به به‌رده‌وامى چاودێرى پرۆسه‌ى خوێندن ده‌كه‌ن له‌م زانكۆیانه و ده‌زگاى سه‌رپه‌ره‌شتى و دڵنیایى جۆرى كار ده‌كات بۆ ده‌ست نیشانكردنى كه‌م كورتیه‌كان وجێگاى خۆیه‌تى كه ئاماژه به‌وه به‌م كه خودى جه‌نابى وه‌زیریش فۆكهسێكى تایبه‌تى هه‌یه له‌سه‌ر توێژینه‌وه و به‌ستنى كونفرانس, بۆیه به گرنگییه‌وه له لێكۆڵینه‌وه‌كانى كونفرانسهكهتان ده‌ڕوانین و ده‌رئه‌نجام و ڕاسپارده‌كانتان دیراسه ده‌كه‌ین و كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
له كۆتایدا دووباره ده‌ست خۆشى له زانكۆى جیهان-هه‌ولێر و توێژه‌رانى به‌شداربوو ده‌كه‌ین, هیواى سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌موو لایه‌كتان ده‌خوازین, هیوادارین میوانانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم كاتێكى خۆش ببه‌نه سه‌ر و ئێوه‌ش هه‌ر شاد و سه‌رفراز بن.
پاشان پ .ى . د. عباس فاضل لطیف سه‌رۆكى یه‌كه‌مین دانیشتنى كۆنفرانس به هاوكارى م. ئومێد حسین بڕیارده‌رى ئه‌م دانیشتنه ده‌ستیان كرد به كردنه‌وه‌ى دانیشتنى یه‌كه‌م كه تیایدا به‌ڕێز (Dr. Jay Joseph) بابه‌تێكى پێشكه‌ش كرد به ناونیشانى (Academic research and advancement of our collective worldview) . دواى ته‌وابوونى بابه‌ته‌كه ئاماده‌بووان پرسیار و سه‌رنج و تیبینى خۆیان خسته روو و پێشكه‌شكارى بابه‌ته‌كه‌ش وه‌ڵامى ئاماده‌بووانى دایه‌وه .
دواى وه‌رگرتنى پشوویه‌كى كورت به‌شداربووان سه‌ردانى پیشانگاى قوتابیانیان كرد له میانه‌ى پشووهكهدا ،و پاشان به‌شداربووانى كۆنفرانس به‌ره‌و هۆڵه‌كان به‌ڕێكه‌وتن بۆ قسه كردن له‌سه‌ر ته‌وه‌ره‌كانى كۆنفرانس كه خۆى له 5 ته‌وه‌ر ده‌بینیه‌وه .
له كاتژمێر (3:00) ى دواى نیوه‌ڕۆ به‌شداربووان ده‌ستیان له كاره‌كانیان هه‌ڵگرت به‌ره‌و خوانى نیوه‌ڕۆ به‌ڕێكه‌وتن و دواتر گه‌ڕانه‌وه بۆ ته‌واوكردنى گفتوگۆكان .
شایه‌نى باسه ئه‌م كۆنفرانسه(40) توێژینه‌وه‌ى به‌ده‌ست گه‌یشتوه له‌وانه (36 ) توێژینه‌وه وه‌رگیراوه و (3) توێژینه‌وه ره‌تكراوه‌ته‌وه
و یه‌ك توێژینه‌وه مه‌رجى زانستی تێدانه‌بوو.دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت و له كۆتایى كۆنفرانسه‌كه‌دا راسپارده‌كان دواى كۆكردنه‌وه‌یان ده‌خوێنرێنه‌وه ، پاشان ده‌خرێنه به‌رده‌ست به‌رپرسان تا له داهاتوودا كارى له‌سه‌ر بكه‌ن و له رۆژى پێنج شه‌ممه 28 / 6 /2018 كۆتایى به‌كاره‌كانى دێنێت.
دواى دابه‌ش بوونى به‌شداربووان به‌سه‌ر ته‌وه‌ره‌كانى كۆنفرانس و ده‌ست كردن به گفتوگۆى توێژینه‌وه‌كان هه‌وڵماندا سه‌رنج و تێبینى به‌شداربووان ده‌رباره‌ى كۆنفرانسه‌كه وه‌ربگرین ، و ئه‌مه‌ى خواره‌وه ده‌قی دیمانهكانه كه له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌و توێژه‌رانه‌ى كه به توێژینه‌وه به‌شداریان كردبوو :
دیدارى یه‌كه‌ممان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز (سرمد جاسم محمد ) له كۆلێژى ئه‌ده‌بیات له زانكۆى تكرێت بوو، به‌ڕێزیان به توێژینهوهیك به‌شدارى كردووه به ناونیشانى (تأثير وسائل التواصل الاجتماعي على العلاقات الاجتماعیة فی المجتمعات العربیة – جامعة تكریت انموذجا) و ده‌ڵێت : له‌م توێژینه‌وه‌یه‌مان ویستمان كاریگه‌رى ئه‌م ئامرازانه‌ى په‌یوه‌ندى به هه‌ردوو رووى ئه‌رێنى و نه‌رێنیه‌وه ده‌ربخه‌ین له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ى عه‌ره‌بى به گشتى و قوتابیان به تایبه‌تى ، وه له ده‌ره‌نجامدا ده‌ركه‌وت كه ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیانه كاریگه‌رى ئه‌رێنى هه‌بوو وه‌ك گۆڕینه‌وه‌ى كلتوور له‌نێوان گه‌لان و كۆمه‌ڵگه‌كان و به‌ده‌ستهێنانى زانیارى وه لایه‌نى نه‌رێنیشى هه‌بوو وه‌ك سه‌رقاڵ بوونى ئه‌ندامانى خێزان و پچڕانى لایه‌نى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌ناو خێزان و دروست بوونى گرفت و كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌سه‌ر به‌كاربه‌رانى به‌تایبه‌ت چینى گه‌نجان كه ده‌سته‌ى ئامانجكراوى توێژینه‌وه‌كه‌ى من بوو . سه‌باره‌ت به كۆنفرانسه‌كه‌ش من سوپاسى زانكۆ و لێژنه‌ى ئاماده‌كارى كۆنفرانس ده‌كه‌م له‌سه‌ر بانگهێشتنامه‌كه‌یان ، وه له رووى رێكخستن و پێشوازى و ئامادهكاریهوه له‌وپه‌ڕى رێك و پێكى دابوو و له ئاستى ئه‌و ناوبانگه‌یه كه هه‌یه‌تى و هیوادارین به‌رده‌وام بێت له‌م جۆره چالاكیه ئه‌كادیمیانه .
له هۆلێكى تر‌ى دانیشتنه‌كان چاومان كه‌وت به به‌ڕێز (فه‌ره‌یدون محمود ره‌سوڵى) م. ى له زانكۆى جیهان – هه‌ولێر له به‌شى وه‌رگێڕان . مامۆستا فه‌ره‌یدون به توێژینه‌وه‌یه‌ك به‌شدارى كردووه به ناونیشانى (machine translation) به‌ڕێزیان باسیان له توێژینه‌وه‌كه‌یان كردوو ووتیان : توێژینه‌وه‌كه‌م له‌سه‌ر چۆنیه‌تى هه‌ڵسه‌نگاندنى وه‌رگێڕانى ئه‌لیكترۆنى یه ، چونكه كارى وه‌رگێڕان كاتى زۆر ده‌بات و له ناو بازاڕى وه‌رگێڕاندا به بایه‌خه به‌تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى كه گۆگڵ ترانسله‌یت زمانى كوردیشى داناوه وه له توێژینه‌وه‌كه‌مان ئاماژه‌مان به چۆنیه‌تى سوود بینین له‌م بواره‌دا كرد . سه‌باره‌ت به كۆنفرانسه‌كه‌ش به‌رێزیان ووتیان : ئه‌م كۆنفرانسه گشت مه‌رجه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانى تێدایه و گرنگى و سوودێكى باشى هه‌یه بۆ هه‌موو لایه‌ك به‌تایبه‌ت بۆ زانكۆى جیهان – هه‌ولێر چونكه ئه‌زموونى ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ى عیڕاقى له‌یه‌ك شوێن كۆكردۆته‌وه و ئه‌زموونى هه‌مووانى گواسته‌وه بۆ نێو زانكۆكه ، وه من سوپاسى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى جیهان – هه‌ولێر ده‌كه‌م له‌سه‌ر ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ى رێكخستنى كۆنفرانسه‌كه و شێوازى پێشوازى كردنى له میوانان و هیواى سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌خوازم .
پاشان چاومان كه‌وت به به‌ڕێز ( د. ووریا احمد امین ) مامۆستا له كۆلێژى زمان به‌شى ئینگلیزى له زانكۆى صلاح ا‌لدین ، توێژینه‌وه‌كه‌ى به‌ڕێزیان به ناونیشانى (congruous of grounding in Philip Larkins wants) و ووتى : توێژینه‌وه‌كه‌م باس له بیرۆكه و بۆچوونى ئه‌م شاعیره ئینگلیزه ده‌كات ده‌رباره‌ى مردن وه‌ك غه‌ریزه‌یه‌ك و ویستێكى مرۆیى و له توێژینهوهكهمدا بیروڕایهكهیم تاوتوێ كردوه كه چۆن كۆمه‌ڵگه رۆڵ ده‌بینێت له بزواندنى هه‌ستى مردن له تاكدا . پاشان به‌ڕێزیان له‌سه‌ر كۆنفرانسه‌كه‌دا دوان و ووتیان : ئه‌مه یه‌كێكه له سه‌ركه‌وتووترین كۆنفرانسه‌كان ، شێوازى رێكخستن و پێشوازیكردن و شێوه‌ى وه‌رگرتنى توێژینه‌وه‌كان به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئهزموونداریى زانكۆى جیهان – هه‌ولێر له‌سه‌ر به‌ستنى كۆنفرانسى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى و هیواى سه‌ركه‌وتن بۆ زانكۆى جیهان – هه‌ولێر و توێژه‌ران ده‌خوازم له‌م كۆنفرانسه‌دا .
هه‌ر له میانه‌ى ئه‌م كۆنفرانسه‌دا چاومان كه‌وت به به‌ڕێز (د. صادق حمهغریب حمه صالح) مامۆستا له زانكۆى صلاح ا‌لدین له كۆلێژى ئه‌ده‌بیات – به‌شى راگه‌یاندن و وانه‌بێژى پارت تایم له‌به‌شى راگه‌یاندن له زانكۆى جیهان – هه‌ولێر به‌ڕێزیان ووتیان :به توێژینه‌وه‌یه‌ك به‌شداریم كردوه له‌سه‌ر به‌كارهێنانى فه‌یسبووك له‌لایه‌ن قوتابیانى زانكۆى صلاح ا‌لدین وه هه‌روه‌ها تێربوونه به‌ده‌ستهاتوه‌كان ، چونكه پرسى فه‌یسبووك و كاریگه‌ریه‌كانى به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه و قوتابیانى زانكۆ به‌تایبه‌ت بوه‌ته پرسێكى هه‌نووكه‌یى و گرنگى نێو گۆڕه‌پانى وتوێژى زانكۆكان به‌گشتى ،ئێمه ویستمان بزانین قوتابیان به چ مه‌به‌ستێكه‌وه فه‌یسبووك به‌كاردێنن و لایه‌نه ئه‌رێنى و نه‌رێنى به‌كارهێنانى ئه‌م ئه‌پڵیكه‌یشنه له‌سه‌ر قوتابیان چى یه .
سه‌باره‌ت به كۆنفرانسه‌كه به‌ڕێزیان ووتیان : ئه‌مه دووه‌مین كۆنفرانسى نێوده‌وڵه‌تیه كه زانكۆى جیهان – هه‌ولێر رێكى ده‌خات و دووه‌مین به‌شداریكردنى منیشه ، ئه‌وه‌ى ئه‌یبینم كۆمه‌ڵێك مامۆستاى زانكۆى به‌ئه‌زموون له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ى عیڕاق ئاماده‌ن و ناونیشانى توێژینه‌وه‌كان و میوانه‌كان به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ئه‌م كۆنفرانسه له‌سه‌ر به‌رزترین ئاست ئاماده‌سازى بۆ كراوه و خزمه‌تێكى باش كراوه به توێژه‌ران و ئومێده‌وارم زانكۆى جیهان – هه‌ولێر به‌رده‌وام بێت له‌م چالاكیانه چونكه ده‌توانێت خزمه‌تێكى باش بكات به كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى به‌تایبه‌ت له رووه زانستیه‌كه‌یه‌وه .
رۆژى دووه‌مى كۆنفرانس :
له رۆژى 28 / 6 /2018 كه رۆژى دووهمو كۆتایى كۆنفرانس بوو ، توێژه‌ران به‌رده‌وام بوون له پێشكه‌شكردنى بابهتهكان و گفتووگۆكردن له‌سه‌ر ته‌وه‌ره‌كانى كۆنفرانس ، پاشان گفتوگۆكان چڕ كرانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌نجامى توێژه‌ره‌كان و كۆكردنه‌وه و تۆماركردنى راسپارده‌كان ، دواى ته‌واوبوونى جێگیركردنى راسپارده‌كان گشت توێژه‌ران له هۆڵى كۆنفرانسه‌كان كۆبوونه‌وه بۆ ته‌واوكردنى مه‌راسیمى رۆژى دووه‌م و كۆتایى كۆنفرانسه‌كه و به‌م شێوه‌یه به‌ڕێوه‌چوو:
1- خوێندنه‌وه‌ى به‌لاغى كۆتایى و راسپارده‌كانى دووه‌مین كۆنفرانسى زانستى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ئه‌ده‌بیات و هونه‌ره‌كان به‌ڕێز پ.ى د. عباس فاضڵ لطيف سه‌رۆكى به‌شى ئینگلیزى و سه‌رۆكى یه‌كه‌مین دانیشتنى كۆنفرانس
2- ووتارى به‌ڕێز د. نوزاد یحیى باجگر سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئه‌مینداریه‌تى زانكۆكانى جیهان به‌بۆنه‌ى كۆتایی هاتنى كۆنفرانس
3- ووته‌ى كۆتایى هاتنى كۆنفرانس له‌لایه‌ن به‌ڕێز د. امجد صابر ده‌لۆ سه‌رۆكى زانكۆى جیهان – هه‌ولێر
4- ووته‌ى پڕۆفیسۆر د. سعید علی العبیدي كه به‌ناوى ئاماده‌بووانى كۆنفرانسه‌وه پێشكه‌شى كرد
پاشان وه‌ك پێزانینێك بۆ ماندووبوونى توێژه‌ران و تۆماركردنى سه‌روه‌ریه‌كى تر‌ى زانستى و پێشه‌نگ بوون له‌م بواره‌دا ، زانكۆى جیهان – هه‌ولێر پێكهێنانى ( رابیته‌ى توێژه‌رانى عیڕاقى ) راگه‌یاند تا ببێته ئه‌و چه‌تره‌ى كه هه‌موو توێژه‌ران له‌سه‌ر ئاستى عیڕاق له‌خۆى كۆ بكاته‌وه و به‌مه‌ش زانكۆى جیهان – هه‌ولێر سه‌ره‌ڕاى كورتى ته‌مه‌نى سه‌روه‌ریه‌كى تر و پێشه‌نگى بۆخۆى تۆمار كرد و بۆ هه‌موولایه‌كى سه‌لماند كه به گوتار و كردار هه‌ڵگرى مه‌شخه‌ڵى زانست و مه‌عریفه‌یه و ده‌یه‌وێت شتێك بۆ زانست و توێژینه‌وه‌ى زانستى له هه‌رێم و عیڕاق و ناوچه‌كه و جیهان زیاد بكات.
پاشان ده‌ست كرا به دابه‌شكردنى بڕوانامه‌ى به‌شداربوون به به‌شداربووان له‌لایه‌ن سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئه‌مینداران و سه‌رۆكى زانكۆ و راوێژكارى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئه‌مینداران و یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ و ئه‌ندامێكى ده‌سته‌ى ئه‌میندارانى زانكۆى جیهان – هه‌ولێر .