دەزگاى ڕۆشنبیرى زانکۆکانى جیهان کوڕێکى هونەرى بۆ (فەرهەنگ غەفور) بەڕێوەدەبات
دەزگاى ڕۆشنبیرى زانکۆکانى جیهان، کوڕێکى هونەر ئاوێزان بەمیوزیک و گۆرانى بۆ هونەرمەند (فەرهەنگ غەفور) ڕێکدەخات.
ڕۆژی دووشەمە ڕێکەوتى (٢٢/١١/٢٠٢١) لە زانکۆى جیهان-هەولێر، بەئامادەبوونى هونەرمەندان و هونەردۆستان، کۆڕێکى هونەرى بۆ هونەرمەندى بەئەزموون (فەرهەنگ غەفور) بەڕێوەدەبات، لەو ئێوارە کۆڕەدا هەمووان بەیەکەوە ئێوارەیەکی دڵگیر و جوان لەگەڵ مامۆستا فەرهەنگ غەفور دەبەنە سەر، (فەرهەنگ غەفور) بە عودەکەی و دەنگەزوڵاڵەکەی، لەگەڵمان دەبێت و، ئێوارەیەکى هونەرى جوان دەبەخشێتە پایتەخت.
دەزگاى ڕۆشنبیرى زانکۆکانى جیهان، بانگهێشتى ئەو ئێوارە هونەریەتان دەکات و، بەهاتنتان خۆشحاڵ دەبێت.