زانكۆى جیهان – ههولێر ئەکریدەیشنی بەناوبانگترین دەزگای متمانە بەخشینی ئەوروپی #ASIC و #ZEVA وەرگرت
زانکۆى جیهان-هەولێر وەک دامەزراوەیەکى زانستى ئەکادیمى لە پاڵ پەیڕەوکردنى بڕیار و ڕێنماییەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، لەسەر ئاستى نێودەوڵەتیش لە هەوڵى بەردەوامدایە بۆ پراکتیزەکردن و پەیڕەوکردنى ستانداردە نێودەوڵەتیەکانى فێربوون.
بەرهەمى دواین هەوڵەکانى سەرۆکایەتى زانکۆى جیهان-هەولێر بەدەستهێنانى ئەکریدەیشنی بەناوبانگترین دەزگای متمانە بەخشینی ئەوروپی #ASIC و #ZEVA ە.
زانکۆی جیھان – ھەولێر #تەنھا زانکۆیە لە سەر ئاستی ھەرێمی #کورستان و #عیراق کە ئەکریدەیشنی بۆ سەرجەم کۆلێژ و بەشەکانی وەرگرتووە.
ئەم دوو دامەزراوە ئەکادیمیە (#ASIC و #ZEVA) باشترین دامەزراوەی متمانە بەخشینی ئەوروپین، ئەوەش دەسکەوتێکى زانستى گرنگە بۆ فێرخوازان زانکۆى جیهان-هەولێر، چونکە لێرە بەدواوە دەرچووانی ئەم زانکۆیە دەتوانن لە سەرجەم وڵاتانی ئەوروپا درێژە بە خوێندنی باڵا (ماستەر، دکتۆرا) بدەن و، بڕوانامەکانیشیان لە سەرجەم وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا دانپێنراوە.