زانكۆى جیهان و ئه‌نجومه‌نى رۆشنبیرى به‌ریتانى خولى هاوبه‌ش سازده‌كه‌ن
رۆژى 8-3-2016 شاندێكى ئه‌نجومه‌نى رۆشنبیرى به‌ریتانى به‌سه‌رۆكایه‌تى خاتوو سو‌و دى نتا سه‌ردانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى جیهان ـ هه‌ولێریان كرد‌و له‌لایه‌ن به‌رێزان د. فوئاد مولود شه‌ریف سه‌رۆكى زانكۆى جیهان ـ هه‌ولێر و د. سیروان بابان جێگرى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆكانى جیهان و د. عیماد ره‌فعه‌ت سه‌رۆكى به‌شى زمانى ئینگلیزى پێشوازییان لێ كرا . له دیدارێكدا كه‌زیاتر له كاژێرێكى خه‌یاند باس له په‌یوه‌ندى زانستى نێوان هه‌ردوولا كرا و له چۆنیه‌تى په‌ره‌پێدانى ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌و كردنه‌وه‌ى خولى هاوبه‌ش كۆڵدرایهوه . له ته‌وه‌رێكى دیكه دا باس له ئه‌نجامدانى تاقیكردنه‌وه‌كانى(ئاي ئى ئێل تى ئێس )
له‌سه‌رئاستى هه‌رێمى كوردستان له زانكۆى جیهان ـ هه‌ولێر كرا‌و ئاماده‌ییه‌كانى ـIELTS
خرانه‌ڕوو.جێى ئاماژه‌یه ئه‌نجامى دانى ئه‌م جۆره تاقیكردنهوانانه له زانكۆ ئاست به‌رزه‌كان ئه‌نجام ده‌درێن . دواتر شاندنى ئه‌نجومه‌نى رۆشنبیرى به‌ریتانى یه‌كه یه‌كه‌ى به‌شه‌كانى زمانى ئینگلیزى و وهرگیڕانیان به‌سه‌ر كرده‌وه,