زانكۆی جیهان – به‌شی زانستی دارایی و بانك .. وۆركشۆپی قه‌یرانی متمانه‌یی نێوان بانك و خه‌ڵك
به‌چاودێری سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر ، به‌شی زانستی دارایی و بانك ، به‌هاریكاری په‌یوه‌ندییه‌كانی زانكۆ ، وۆرك شۆپی (قه‌یرانی متمانه‌یی له‌نێوان بانك و خه‌ڵك دا ، هۆكارو چاره‌سه‌ركردن )ی به‌ست ، ئه‌م وۆرك شۆپهلهرۆژی١٧-٧-٢٠١٦ له‌هۆڵی فی ئا پی له‌زانكۆی جیهان هه‌ولێر به‌سترا . سه‌ره‌تای سمینار، به‌وتاری به‌شی زانستی دارایی و بانك ده‌ستی پێكرد مامۆستا توانا ته‌حسین خوێندیه‌وه، پاشان به‌رێز پ .ی. د .فوئاد مولود شریف وتارێكی پێشكه‌ش كرد و له‌بایه‌خی بانك و رۆڵی لهبوژاندنهوهو پێشخستنی ئابوری وڵاتی خسته ڕوو ، پاشان له‌گرنگی بوونی متمانهلهنێوان هاوڵاتی و بانكه‌كان و هۆكاره‌كانی نه‌مانی متمانهدوا . دوا جار به‌خێرهاتنی میوانای كرد‌و به‌تایبه‌تیش دكتۆر هومام شه‌ماع راگری كۆلێژی زانكۆی كتاب و نوێنه‌ری بانكهتایبهتییهكان و ئه‌و به‌رێزانه‌ی به‌بابه‌ت به‌شداری وۆرك شۆپهكهیان كردووه.
دوای ته‌واو بوونی وتاره‌كان له‌دانیشتنی یه‌كه‌مدا دوو بابه‌ت پێشكه‌شكران كه‌ئه مانهبوون :
بابه‌تی یه‌كه‌م : تێبینی گشتی له‌باره‌ی رۆڵی بانك له‌عێراق و هه‌رێمی كوردستان دا ، به‌رێز د.هومام شه‌ماع – راگری كۆلێژی زانكۆی كتاب پێشكه‌شی كرد .
بابه‌تی دووه‌م : هۆكاره‌كانی پاشكه‌وتنی قه‌رزی بانك و گرفتهداراییهكان ، به‌رێز غازی مه‌موندی – مامۆستای به‌شی زانستی داریی و بانك له‌زانكۆی جیهان پێشكه‌شی كرد.
جێی باسهههردوو باسه‌كه، بابه‌تی تازه‌ی بواری په‌یوه‌ندی نێوان بانك و هاوڵاتی بوون و له‌چۆنیه‌تی سود وه‌رگرتنی خه‌ڵك له‌كاری بانكی گرفت و قه‌یرانی متمانه‌و دڵنیایی یان كۆڵییه‌وه.
بۆرۆژی ١٨-٧-٢٠١٧ له دووه‌م دانیشتنی وۆركشۆپه‌دا چه‌ندین بابه‌تی دیكهپێشكهش ده‌كرێن . ئه‌م دانیشتنه‌ی رۆژی ١٧-٧-٢٠١٦لهڵایهن مامۆستا ئه‌حمه‌د جاسم به‌رێوه‌چوو .
راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان