زانکۆى جیهان-هەولێر لە پاڵەوانێتى تۆپى پێى زانکۆکانى کوردستان، گەیشتە قۆناغى کۆتایی
بەچاودێرى دکتۆر ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕۆژى شەممە ڕێکەوتى (٢/٣/٢٠٢٤) لە یاریگەى زانکۆى تیشک، یارییەکى یکەى پاڵەوانێتى تۆپى پێى نێوان زانکۆکانى کوردستان بەڕێوەچوو.
لەو یارییەدا، کە لە نێوان تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر دانا عبد الباقي محمد مامۆستا لە بەشى پەروەردەى جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان و، تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى زانکۆى تیشک بەڕێوەچوو، یاریەکە لە نێو جۆش و خرۆشى هاندەران بەڕێوەچوو.
لە ئەنجامى یارییەکەدا، فێرخوازانى تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر توانیان بە تۆمارکردنى سێ گوڵ بەرانبەر بە یەک گۆڵ لە تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى زانکۆى تیشک ببنەوە، بەو هۆیەشەوە سەرکەوتن بۆ قۆناغى کۆتایی پاڵەوانێتیەکە.