زانکۆى جیهان-هەولێر لە ڕیزبەندى وێبۆمێتریكس بەرەو لوتکە هەنگاو دەنێ
لە نوێترین ڕیزبەندى وێبسایتی وێبۆمێتریكس زانکۆى جیهان-هەولێر، لەسەر ئاستى جیهانى و عێراقى و هەرێمى کوردستان هەنگاوى گەورە چۆتە پێشەوە و توانى لەماوەى شە ساڵدا ژمارەیەکى پێوانەیی تۆمار بکات، بە جۆرێک تەنها لە ماوەى شەش مانگدا توانیویەتى (٣٣٠)پلە لە ئاستی جیهان بێیتە پیشەوە.
پێشکەوتنەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر
زانکۆى جیهان-هەولێر لە ماوەى (٦) شەش ساڵدا (٢٠١٩-٢٠٢٤) توانیویەتى (١٠,٨٦١) پلە لە ڕیزبەندى وێبسایتی وێبۆمێتریكس بێتە پێشەوە، ئەوەش بەم شێوەیە لە ڕیزبەندى ساڵى (٢٠١٩) زانکۆى جیهان-هەولێر لە ڕیزبەندى (١٤٥٧٢) هات، لە ساڵى (٢٠٢٠) پلەکەى گەیشتە (١٣٠٩٥)، بەڵام لە ڕیزبەندى ساڵى (٢٠٢١) زانکۆى جیهان-هەولێر لەسەر ئاستى جیهان گەیشتە پلەى (٩١٠٠)، هەروەها لە ڕیزبەندى ساڵى (٢٠٢٢) ژمارەیەکى زۆرتر چووە پێشەوە و و گەیشتۆتە (٤٧٣٠)، هاوکات لە ڕیزبەندى ساڵى (٢٠٢٣) توانى (٦٨٩) پلە بێتە پێشەوە، لە نوێترین ڕیزبەندى وێبسایتی وێبۆمێتریكس؛ ڕیزبەندى زانکۆى جیهان-هەولێر گەیشتە (٣٧١١).
لەسەر ئاستى زانکۆ حکومى و تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان
زانکۆى جیهان-هەولێر وەک چۆن لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى و عێراقى هەنگاوى زۆرى بەرەو پێشەوە ناوە، بەهەمان شێوە لەسەر ئاستى زانکۆ حکومى و تایبەتەکانى هەرێمى کوردستانیش چەندین پلە چۆتە پێشەوە، ئەوەش بەم جۆرەیە؛ لە کۆى (٣١) زانکۆى حکومى و تایبەت، زانکۆى جیهان-هەولێر ڕیزبەندى وێبسایتی وێبۆمێتریكس بۆ ساڵى (٢٠١٩) لە پلەى (١٤) هاتبوو، بەڵام لە نوێترین ڕیزبەندى ساڵى (٢٠٢٣) زانکۆى جیهان-هەولێر گەیشتۆتە ڕیزبەندى نۆیەمى سەرجەم زانکۆ حکومى و تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان.
ئەمە بەرەوپێشچونە دیار و بەرچاوە زانستیەى زانکۆى جیهان-هەولێر هەواڵێکی گرنگ و دڵخۆشکەرە بۆ هەموو فێرخوازان و مامۆستایان و توێژەران و کارمەندانی زانکۆی جیهان-هەولێر، لە هەمان کاتدا زانکۆی جیهان-هەولێر دوپاتى دەکاتەوە لەهەوڵەکانی بەردەوام دەبێ بۆ بەدیهێنانى دەسکەوتى زانستى دیکەى گرنگ و گەیشتن بە ترۆپکى زانکۆکان.