زانکۆى جیهان-هەولێر و زانایانى، یەکەمى زانکۆ حکومى و تایبەتەکانى عێراق و هەرێمى کوردستانە
لە نوێترین وەشانى وێبسایتى ( (WorldScientist and University Ranking-AD Scientific Inde ، کە لە مانگى ئازار بڵاوى کردۆتەوە، زانکۆى جیهان-هەولێر و زانایانى لەسەر ئاستى زانکۆ و زانایانى زانکۆ حکومى و تایبەتەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان پلەى یەکەمى بەدەستهێنا.
لەو وەشانە نوێیەدا، وێبسایتى (World Scientist and University Ranking-AD Scientific Index) ، شیکارى بۆ (20506) زانکۆ و پەیمانگە و، (1.343.071) زانا لە (217) وڵاتانى جیهان کردوە، بەپشت بەستن بە بەکارهێنانی جەند پێوەرێک بۆ هەڵسەنگاندنى دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا و ستافی ئەکادیمی؛ لەوانە ئاستی توانا و لێهاتووی ستافی ئەکادیمی زانکۆکان و توانای بەرهەمهێنانی زانستی زانکۆکان و ئەنجامدانى توێژینەوەى زانستى کاریگەر.
وێبسایتەکە؛ دواى ئەوەى شیکارى تەواوى بۆ داتاى زانکۆکانى کردوە، دەرکەوت زانکۆى جیهان-هەولێر، جگە لەوەى لەسەر ئاستى جیهان بەرەوپێشچونێکى بەرچاوى بەخۆیەوە بینوە، ئەوەش بەهۆی بوونی ستافی کارا و بەرهەمهێنەرى وەک پرۆفیسۆر سەید محمد سەجادی کە بەرزترین ئاستی ئیندێکسی تۆمارکردووە، هەر بەو هۆیەوە زانکۆى جیهان-هەولێر و زانایانى لەسەر ئاستى زانکۆ و زانایانى زانکۆ حکومى و تایبەتەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان لەو شیکاری و وەشانە نوێیەدا توانى پلەى یەکەم تۆمار بکات.
بۆ زانیارى زیاتر و بینینى لیستی ناوی (100) زانا و توێژەر لەسەر ئاستی عێراق دەتوانن کلیک (لێـــــــــــــرە)بکەن.