سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر؛ پیرۆزبایی یەکەمبوونى زانکۆ لە مامۆستایان و فێرخوازان و توێژەران دەکات
پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر بەبۆنەى بەدەستهێنانى دەسکەوتێکى زانستى نوێ لە نوێترین وەشانى (AD Scientific Index) پیرۆزبایی یەکەمبوونى زانکۆ لە مامۆستایان و فێرخوازان و توێژەران دەکات ئەمەش دەقەکەیەتى.
بەناوى خوداى گەورە و میهرەبان
زانایانى پایەبەرز و توێژەرانى لێهاتوی زانکۆکەمان
مامۆستایانى خۆنەویست و، فێرخوازانى زانستخواز
بەبۆنەى بەدەستهێنانى پلەى یەکەمبوونى زانکۆکەتان و زانایان و توێژەرانى زانکۆکەمان لە نوێترین وەشانى وێبسایتى ( (WorldScientist and University Ranking-AD Scientific Inde ، لەسەر ئاستى زانکۆ و زانایانى زانکۆ حکومى و تایبەتەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان پیرۆزبایی گەرمتان لێ دەکەم.
بەڕێزان؛ گەیشتن بەم پلەیە هەروا کارێکى ئاسان نیە، بەڵکو پلانى ستراتیژى و شەونخونى زۆرى ویستووە، چونکە زانکۆى جیهان-هەولێر هەموو کات لە هەوڵدایە ستافی ئەکادیمی لێهاتوو و کارامە، زانایان و توێژەرانى داهێنەر لە زانکۆدا کۆبکاتەوە، بۆ ئەنجامدانى توێژینەوەى کاریگەر و پێگەیاندنى فێرخوازى کارامە. پشتیوان بەخوا لە هەوڵەکانمان بەردەوام دەبین تا هەمیشە پێشەنگى زانکۆکانى کوردستان و عێراق و ناوچەکە و تەنانەت جیهانیش بین.
دووبارە پیرۆزبایی ئەم بۆنە زانستى و دەسکەوتە مەعریفیەى زانکۆى جیهان-هەولێر لە زانایان و توێژەران و مامۆستایان و فێرخوازان دەکەم و، سوپاس و پێزانینیش ئاراستەى هەموو ئەو زانا و توێژەرانەى زانکۆکەمان دەکەم، کە توانیان هاوکارمان بن و بەهەوڵە زانستیەکەیان زانکۆى جیهان-هەولێر بگەێننە ئەم ئاستە.
پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ
سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر
2023/3/9