سێیەمین كۆنفرانسی زانستى نێودهوڵهتی لە بوارى یاسا و پەیوەندییە نێوەدەوڵەتیەکان لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەڕێوەدەچێت
زانكۆی جیهان – ههولێر بههاوبهشی لهگهڵ زانكۆی (جدارا)ى ئوردنى، سێیەمین كۆنفرانسی زانستى نێودهوڵهتی لە بوارى (ئاراستە نوێیەکان لە یاسا و پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان) بەڕێوەدەبات.
لەو کۆنفرانسەدا، کە وا بڕیارە ڕۆژى چواشەممە ڕێکەوتى (١٥/١٢/٢٠٢١) بەڕەچاوکردنى ڕێنماییە تەندروستیەکان لە هۆڵى کۆنفرانسەکان لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەڕێوەبچێت، ژمارەیەکى بەرچاو لە ئەکادیمیستان و توێژەران و شارەزایان و مامۆستایانى زانکۆى بەشدارى تێدا دەکەن.
لە میانەى بەڕێوەچوونى کۆنفرانسەکەدا، کە ماوەى دوو ڕۆژ دەخایەنێت جگە لە پێشکەشکردنى چەند وتارێک، لە ڕێگەى چەند تەوەرێکەوە توێژەران ناوەڕۆکى توێژینەوەکانیان لە بوارى یاسا و پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان بخەنەڕوو و گفتوگۆى لەبارەوە بکەن.
بۆ سێیەمین كۆنفرانسی زانستى نێودهوڵهتی لە بوارەکانى یاسا و پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان، چەندین توێژینەوەى ڕەسەن و ئاست بەرز لەلایەن توێژەران لە زانکۆکانى پێشکەوتووەکانى ناوخۆ و دەرەوە پێشکەشکراون و، لەلایەن لێژنەیەکى زانستی پەسندکران و لە ماوەى ڕۆژانى کۆنفرانسەکەدا دەخرێنەڕوو.