بەشی بایۆلۆجی پزیشکی و تەندروستی کۆمەڵ کۆرسێکی ڕاهێنانی هاوبەشیان بەڕێوەبرد
بۆ ڕاهێنانى فێرخوازان بەشێوەیەکى پراکتیکى لەبارەى چەند کارێکى پزیشکى، هەردوو بەشی (بایۆلۆجی پزیشکی) و (تەندروستی کۆمەڵ) لە زانکۆى جیهان-هەولێر چالاکیەکى هاوبەشیان بەڕێوەبرد.
ڕۆژى پێنجشەممە ڕێکەوتى (٩/١٢/٢٠٢١) بەسەرپەرشتى سەرۆکایەتى هەردوو بەشی (بایۆلۆجی پزیشکی) و (تەندروستی کۆمەڵ) خولێکی ڕاهێنان بۆ فێرخوازانى هەردوو بەش بەڕێوەچوو، خولەکە تایبەت بوو بەچۆنیەتى پراکتیزەکردن و ڕاهێنانى فێرخوازان بۆ بەستنی کانولا و چەند چالاکییەکی پزیشکی تر، بەتایبەت چۆنییەتی کارکردنی ڕەوانەکردنی شلەی نێودەماری بۆ زووتر باشترکردنی حاڵەتی نەخۆشی.
خولەکە لە تاقیگەی مایکرۆبایۆلۆجی شیکاری بەئامادەبوونى ژمارەیەک لە مامۆستایانى هەردوو بەشی (بایۆلۆجی پزیشکی) و (تەندروستی کۆمەڵ) بەڕێوەچوو، کە بەهۆیەوە ئاستى شارەزایی و فێرخوازان لە چەند بوارێکى پزیشکى بەرزتر کردەوە.