سەردانی زانستی بۆ تاقیگەی گشتی تەندروستی
رۆژی شەممە رێكەوتی 30 / 4 / 2016 قوتابیانی قۆناغی یەكی بەشی بایۆلۆجی هەڵسان بە ئەنجامدانی سەردانێكی زانستی بۆ تاقیگەی گشتی تەندروستی .لەم گەشتەدا قوتابیان ئاشنا كران بەو ئامێرە تاقیگەییانەی كە لەم دامەزراوەیەدا بەكاردەهێنرێن لەگەڵ چۆنیەتی كاركردنی ئەم تاقیگەیە لە رووی چاودێریكردن و بەدواداچوونی بەشە جۆراوجۆرەكانی ئەم تاقیگەیە بۆ كارەكانیان وەك ئامادەكردنی ناوەندی چاندن ، بەكتریۆلۆجی ، كیمیا ، پاراسایتۆلۆجی ، هیماتۆلۆجی و نەخۆشیەكانی تر و سەردانی بەشەكانی تریشیان كرد . لەم گەشتەدا قوتابیان بیرۆكەیان وەرگرت دەربارەی ئەو ژینگەیەی كە لە داهاتودا كاری لێدەكەن