سەردانی شاندی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان
بەمەبەستی پیرۆزبایی كردن لە سەرۆكی نوێی زانكۆ ، شاندێكی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی زانكۆی جیهان – هەولێری كرد . دكتۆر فوئاد مولود سەرۆكی زانكۆ پێشوازی كرد لە شاندی میوان كە پێكهاتبوو لە بەڕێزان جوتیار محمد و دكتۆر ئیدریس هەركی و دكتۆر دیار جەباری و مامۆستا ئومێد ابراهیم و مامۆستا نەجات عەلەمدار . شاندەكە پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەی دكتۆر فوئاد كرد و داوای سەركەوتنیان بۆ خواست لە ئەركە نوێیەكەی . لەلایەن خۆشیەوە سەرۆكی زانكۆ بەخێرهاتنی شاندی میوانی كرد و سوپاسی سەردانی و پیرۆزباییەكەی كردن و ئومێدەوار بوو كە ئەم هاتنە دواهەمین سەردانیان نەبێت .