فێرخوازانى بایۆمیدیکاڵ ئاشناى کارکردن لە تاقیگەیەکى پزیشکى دەکرێن
لە درێژەی چالاکییە مەیدانیەکانى بەشی بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆی جیهان – هەولێر بۆ ئاشناکردنى فێرخوازان بەژینگەى کارکردن، ڕۆژى سێ شەممە ڕێکەوتى (١٤/١١/٢٠٢٢) بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر محمد محمد حسێن، فێرخوازانى قۆناغی دووەم سەردانى تاقیگەى پزیشکى (نۆبڵ)یان لە شارى هەولێر کرد.
لە میانەی سەردانەکەیاندا، فێرخوازانى لە نزیکەوە ئاشناى ژینگە و ئاکارى کارکردن لە تاقیگەکان بون بەتایبەت لە بواری مایکرۆبایۆلۆجى و، چۆنیەتی دەستنیشانکردنی جۆرە جیاوازەکانی ماددە نەخۆشەکانی بەکتریا، لەگەڵ چۆنیەتی بەکارهێنانی ئامێرەکانی تاقیگەی پزیشکی بە گشتی.