فیرخوازانی به شی زانستی تاقیگەی پزشکی سەردانی تاقیگەیەکى پزشیکی دەکەن
سەرۆکایەتى بەشی زانستی تاقیگەی پزیشکی لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەردەوامە له کار و چالاکیه مەیدانیەکانى بۆ فێرخوازانى لە قۆناغە جیاکانى خوێندن.
لەو چوارچێوەیەدا، ڕۆژی پێنچ شەممە ڕێکەوتى (30/3 /2023) فیرخوازانی قوناغی یەکەم لە بەشی زانستی تاقیگەی پزیشکی بەسەرپەرشتی ماموستای یاریدەدەر (ڕێبین صلاح على) سەردانی تاقیگه پزشکی (كينگ)یان له شاری هه ولێر کرد.
مامۆستاى سەرپەرشتیار و فێرخوازان، لەلايەن دکتۆر (ڕابەر محسين) سەرپەرشتیارى تاقگە پێشوازیان لێکرا، پاشان هاوڵى فێرخوازانى کرد بۆ بەسەرکردنەوەى بەشە جیاکانى تاقیگە و لە نزیکەوە فێرخوازان ئاشناى کارکردن لە بەشەکانی تاقیگەکه کران و، پێى ڕاگەیاندن هەر بەشێک تایبەته به چ جۆره پشکنینیک، ئینجا سەرپەرشتیاری تاقیگەی كينگ باسی جۆری پشکینیەکانى بۆ فێرخوازان کرد، لەگەڵ ناساندنی ئامێرەکانی پشکنین و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئامێرەکان و چۆنیەتی ئیشکردن بەئامێرەکان.
له بەشێکى دیکەی سەردانەکەدا، فێرخوازان بەشێوەیەکى ورد ئاشنا به چۆنیەتی هەڵسوکەوتى کارمەندانى تاقیگەکە لەگەڵ نەخۆش و چۆنیەتی وەرگرتنی نمونه پشکنیەنەکان له خوش کران.