فێرخوازانى ئەندازياری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك بەسەردانێکی زانستی ئەکادیمیای هواویان بەسەرکردەوە
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتى 10/5/2023 فێرخوازانى قۆناغی دووەم لە بەشی ئەندازياری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك لە زانکۆی جیهان-هەولێر بەسەردانێکی زانستی ئەکادیمیای هواوی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێریان بەسەرکردەوە.
لە میانەى ئەو سەردانەدا، کە بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر عادل حسین محەمەد سەرۆکى بەشى ئەندازياری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك بەڕێوەچوو، مامۆستا و فێرخوازان لەلایەن دكتور( احمد عبد الفتاح ) لە ئەکادیمیای هواوى پێشوازیان لێکرا، پاشان لە وتەیەکیدا باسى لە ئەزمونى کۆمپانیا هواوى لە بوارى پەروەردە و ڕاهێنان و، چۆنیەتی بەدەستهێنانی بڕوانامە لەو کۆمپانیایە کرد.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا، دكتور( احمد عبد الفتاح ) ڕونکردنەوەى زیاترى لەو بارەیەوە پێشکەش بەفێرخوازان کرد و وتى: لە ڕێگەى تاقیکردنەوەى ئاست و تواناى لێهاتویی فێرخوازان دەستنیشان دەکرێت، پاشان ئەو بەشداربوانەى کاندید دەکرێن دەتوانن لە خولەکان قەتەر و ئیمارات بەشدارى لە پرۆگرامە پێشکەوتووەکاندا بکەن.
لە کۆتایشدا، دكتور( احمد عبد الفتاح ) باسى لەو خزمەتگوزاریانە کرد، کە کۆمپانیاى هواوى چینى لە مۆبایل و خزمەتگوزاری ئینتەرنێت پێشکەشى دەکات.
لە کۆتایشدا گفتوگۆیەکى زانستى و ئەکادیمى لە بوارى تەکنەلۆجیاى زانیارى و چۆنیەتى سودد وەرگرتن لە خزمەتگوزارییە پەروەردەییەکان لە کۆمپانیاى هواوى لە نێوان فێرخوازان و دكتور( احمد عبد الفتاح ) لە کۆمپانیاى هواوى بەڕێوەچوو.