فێرخوازانى ئەندازیارى شارستانى دروستکردنى پڕۆژەیەکى بازرگانى بەسەر دەکەنەوە
لە درێژەى سەردانە مەیدانیەکانى سەرۆکایەتى بەشى ئەندازیارى تەلارسازى لە زانکۆى جیهان-هەولێر، کە بۆ فێرخوازان لە قۆناغە جیاکانى ڕێکیدەخات بۆ ئاشنابوون بەچۆنیەتى کارکردن لە پڕۆژەکان، ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (١١/١١/٢٠٢١) گەشتێکى زانستى بۆ فێرخوازەکانى ڕێکخست.
بە سەرپەرشتی پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر نوری سادق علی فێرخوازانى قۆناغی دووەم لە بەشی ئەندازیاری شارستانی سەردانی پڕۆژەی دروستکردنی بانکی جیھانیان لە شارى هەولێر کرد، بەگەیشتنیان لەلایەن مەریوان تەحسین بەڕێوەبەری جێبەجێکردنى پرڕۆژەکە پێشوازییان لێکرا.
لە میانەى بەسەرکردنەوەى پڕۆژەکەدا، مەریوان تەحسین باسى لە وردەکاری و شێواز و چۆنیەتی جێبەجێکردنی قۆناغەکانی پڕۆژەکە بۆ فێرخوازان ڕونکردەوە، ئەوەشى ڕاگەیاند: پڕۆژەکە هەنگاوى گرنگ چۆتە پێش، بەڵام گرنگە لە ڕووى ئەندازیارییەوە لە جێبەجێکردنى هەر پڕۆژەیەکدا ئەندازیارى سەرپەرشتیار ئاگادارى تەواوى وردەکارییەکان بێت، هەر لە میانەى بەسەرکردنەوەى پڕۆژەکە، لەلایەن ئەندازیارى سەرپەرشتیار وەڵامى سەرەنج و پرسیارى فێرخوازان درایەوە و، فێرخوازانیش بەگرنگە لە دیزانینى پڕۆژەکەیان ڕوانى.
زنکۆى جیهان-هەولێر وەک یەکێک لە زانکۆ پێشەنگەکانى کوردستان، بەردەوام لە هەوڵى ڕێکخستنى سەردانى مەیدانى و گەشتى زانستیە بۆ فێرخوازان، بەئامانجى لە نزیکەوە ئاشنابوونى فێرخوازان بەژینگەى کارى داهاتوویان و چۆنیەتى کارکردن لە پڕۆژە و سێکتەرە جیاکان.