فێرخوازانى ئەندازیاری دیزاینی ناوخۆیی كۆمپانیایەکى بوارى دیزاین و دروستكردنی مۆبیلیاتی ناو ماڵ و ئۆفیس بەسەردەکەنەوە
رۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتى (14/11/2024) گروپێك لە فێرخوازانى قۆناغی سێیەمی بەشی ئەندازیاری دیزاینی ناخۆیی لە كۆلێژی ئەندازیاری زانكۆی جیهان – هەولێر ، بەسەرپەرشتی پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر سەركەوت نورالدین ئیبراهیم بەسەردانێکى زانستى كۆمپانیا و كارگەكانی (نیازی هەژار)ى بەسەرکردەوە، كە تایبەتمەندە بە دیزاینكردن و دروستكردنی مۆبیلیاتی ناو ماڵ و ئۆفیس لە شاری هەولێر.
لە میانەى سەردانەكەیاندا فێرخوازان دواى ئەوەى لەلایەن سەرپەرشتیاری گشتی بەرهەمهێنانەوە پێشوازییان لێكرا، ئینجا بە وردى باسى هەموو وردەكارییەكانی بەرهەمهێنان لە هەموو قۆناغەكاندا بۆ فێرخوازان ڕوونكردەوە، لە هەمان كاتدا فێرخوازان ئاشناى قۆناغەكانی بەرهەمهێنان کران هەر لە سەرەتای هێنانى كەرەستەی خاو بۆ ناو كارگەكە تا دەرچوونیان بۆ بازاڕ وەك پارچە مۆبیلیات بۆ بەكاربەر.
پاشان لە ئەنجامى گفتوگۆى نێوان فێرخوازان و بەرپرسانی كۆمپانیاكەدا ؛ ئەزموون و زانیاری پێویستیان لەبارەى كەرەستەی مۆدێرن و ئامێرە بەكارهێنراوەكان و شێوازی دروستكردن و بەستنەوەیان وەرگرتن، لە كۆتایی سەردانەكەدا سەرپەرشتیاری سەردانەكە زۆر سوپاسی لێپرسراوانى كۆمپانیاكەی كرد بۆ هاوكاری و دابینكردنی هەموو ئاسانكارییەك بۆ تەواوكردنی سەردانەكە بە شێوەیەك كە سوودی بە فێرخوازان گەیاند.