فێرخوازانى ئەندازیاری شارستانی بەنداوی گۆمەسپان بەسەر دەکەنەوە
رۆژی چوارشەممە 5/10/2022 سەرۆکایەتى بەشی ئەندازیاری شارستانی بەسەرپەرشتى دکتۆر ئەحمەد محمد سامى سەردانێکی زانستی بۆ فێرخوازانى قۆناغی چوارەم بۆ پرۆژەی دروستکردنى بەنداوی گۆمەسپان لە ڕۆژهەڵاتى هەولێر ڕێکخست.
لەو سەردانەدا، کە لە چوارچێوەى بابەتى بەنداو و کۆگاکان ڕێکخرابوو، ئامانج لە ڕێکخستنى ئاشناکردنى فێرخوازان بوو بە میکانیزمەکانی دامەزراندنی و جێبەجێکردنی بەنداوی کۆنکرێتی، لەو چوارچێوەیەشدا فێرخوازان لەلایەن ئەندازیار عەبدوڵلا گەردى بەڕێوەبەرى کۆمپانیاى سینک گرۆپ کۆمپانیای جێبەجێکردنی پرۆژەی بەنداوەکە و تیمی ئەندازیاری کۆمپانیاکە پێشوازییان لێکرا.
دواتر لە دانیشتنێکدا، لەلایەن ئەندازیار ئاكۆ زاهیر بەڕێوەبەری سەرپەرشتی كارەكانی جێبەجێکردنى پڕۆژەکە لەلایەن وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە كوردستان، وردەكاری دیزاینی پڕۆژەكەی بۆ فێرخوازان بەئامێرى داتاشۆ باسکرد، هەروەک باسى لە تواناى بەنداوەکە بۆ گلدانەوەى ئاو و سوودەکانى لە بوارى کشتوکاڵى و گەشتیارى لایەنى ئاودارى بۆ فێرخوازان باسکرد.
دواتر فێرخوازان سەردانی تاقیگەكانی پڕۆژەکەیان کرد بۆ لە نزیکەوە ئاشنابوون بەو پشكنینە تاقیگەییانەی كە رۆژانە لە شوێنی بەنداوەكە بۆ لایەنە جیاکانى پڕۆژەکە ئەنجام دەدرێن، بۆ ئەو مەبەستە دکتۆر سیروان كەمال راوێژكاری جێبەجێکردنى باسى لە میكانیزمەكانی ئەنجامدانی کارى تاقیگەیی لە تاقیگەکەیان لەسەر كۆنكرێت بۆ فێرخوازان روونكردەوە .
لە کۆتا وێستگەى سەردانەکەیاندا، مامۆستاى سەرپەرشتیار و فێرخوازان بەهاوەڵى ئەندازیار ئاکۆ زاهیر گەشتێکى زانستیان لەناو هەنگاوەکانى جێبەجێکردنى دۆوستکردنى پڕۆژەى بەنداوەکەدا کرد و، فێرخوازان لە نزیکەوە ئاشناى شوێنی کۆگاکردنى ئاوى بەنداوەکە کۆگاکە (Reservoir)، بناغەکانی بەنداوەکە (foundations) و، شوێنی ڕژانى ئاوى یەنداوەکە (Spillway)و بەشەکانی تری بەنداوەکەیان بوون، سەردانەکەش لەلایەن فێرخوازانەوە بەهەنگاوێکى گرنگ دانرا بۆ بەستنەوەی لایەنی تیۆری خوێندنەکەیان بە لایەنی پراکتیکی و ژینگەى کارکردن.