فێرخوازانى بایۆمیدیکاڵ بەش و پسپۆڕییەکانی زانکۆی جیهان-هەولێر بە فێرخوازانى قوتابخانەی ناوەندی نێودەوڵەتی ئەلمعارف دەناسێنن
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتى (21ی شوباتی 2024)، گروپێک لە فێرخوازانى بەشى بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆی جیهان-هەولێر، سەردانى (قوتابخانەی ناوەندی نێودەوڵەتی ئەلمعارف)یان لە شارى هەولێر کرد و، لەلایەن (دکتۆر مستەفا هاجرى) پێشوازیان لێکرا.
پاشان لە هۆڵى چالاکى قوتابخانەکەدا، کە بەئامادەبونى ژمارەیەک لە مامۆستایانى قوتابخانەکە و فێرخوازان بەڕێوەچوو، فێرخوازانى بەشى بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر لەسەرەتا کورتەیەکیان لەبارەى گرنگیی چاودێری تەندروستی و توێژینەوەی هاوچەرخ پێشکەش بە فێرخوازانى قوتابخانەکە کرد. پاشان تیشکیان خستە سەر بەش و پسپۆڕییەکانی زانکۆى جیهان-هەولێر، بۆ ئەو مەبەستەش بەوردى بەش و پسپۆڕییەکانیان بۆ فێرخوازان و گرنگى هەر یەکێکیان بۆ ڕونکردنەوە.
ئەم هەوڵەى فێرخوازانى بەشى بایۆمیدیکاڵ لە چوارچێوەى ئەو هەوڵانەى زانکۆى جیهان-هەولێر دێ بۆ ئاشناکردنى فێرخوازانى ئامادەییەکان بە ژینگە و پسپۆڕییە جیاکان لە زانکۆ.